سه‌رۆکی میسری حوسنی موباره‌ک ده‌ڵێت عێراق له شه‌ڕی ناوخۆدایه که مه‌ترسی بۆ سه‌ر سه‌قامگیری ڕه‌وشی هه‌موو ناوچه‌که هه‌یه. سه‌رۆکی میسری هۆشداریشی دا ده‌رباره‌ی کاریگه‌ری ئێران له‌سه‌ر وڵاته عه‌ره‌بیه‌کان.
به‌ڕێز موباره‌ک ڕۆژی شه‌ممه له میانه‌ی چاوپێکه‌وتنێکی ته‌له‌فزیۆنیدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه گوتی له عێراق، شه‌ڕی ناوخۆ له نێوان شیعه‌کان و سونه‌کان و کورده‌کان و ئه‌و چه‌کداره بیانیانه‌دا ده‌ستی پێکردووه که له ئاسیاوه دێن. هه‌روه‌ها گوتیشی به به کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریکا له عێراق، ڕه‌وشه‌که زۆر خراپترێک ده‌بێت.
سه‌رۆکی میسری له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی ئێران کاریگه‌رییه‌کی زۆری له‌سه‌ر زۆرینه‌ی شیعه‌کانی عێراق هه‌یه و زۆربه‌ی ئه‌و شیعانه‌ش که له وڵاته عه‌ره‌بیه‌کانی دراوسێ ی عێراق ده‌ژین، زیاترێک لایه‌نی ئێران ده‌گرن وه‌ک له وڵاته‌کانی خۆیان.
به‌ڕێز موباره‌ک یه‌که‌م ڕێبه‌ری عه‌ره‌بی سونه نیه که ناڕه‌حه‌تی خۆی نیشاندا به‌رامبه‌ر به ئه‌گه‌ری بڵاوبونه‌وه‌ی بیرۆکه‌ی شیعه‌ی تاران له ناو وڵاته سونیه‌کانی که شیعه‌کان تیایدا که‌مایه‌تین.