کاربه‌ده‌ستانی باڵای به‌ریتانی ده‌ڵێن له‌وانه‌یه یه‌کێتی ئه‌وروپا له هه‌فته‌ی داهاتوودا به شێوه‌یه‌کی کاتی یارمه‌تیه‌کانی حکومه‌تی فه‌له‌ستینی به ڕێبه‌رایه‌تی حه‌ماس ڕابگرێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م گروپه ئیسلامیه ڕازی نین توندوتیژی ڕه‌ت بکه‌نه‌وه و دان به بوونی ئیسرائیل‌دا بهێنن.
هه‌مان کاربه‌ده‌ست بۆ ڕۆژنامه‌وانان قسه‌ی کردووه و ڕازی نه‌بووه ناسنامه‌که‌ی ئاشکرا بکه‌ن، گوتویه‌تی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا له‌وانه‌یه له کۆبونه‌وه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا له بروکسڵ بڕیار له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یان بده‌ن دوای ئه‌وه‌ی کۆمسیۆنی یه‌کێتی ئه‌وروپی ئه‌و بڕیاره بۆ ڕاگرتنی یارمه‌تیه‌کان ده‌خاته ڕوو.
کاربه‌ده‌ستێکی تری یه‌کێتی ئه‌وروپا گوتویه‌تی له حاڵی حازردا، ڕێگه به خه‌رجکردنی هیچ جۆره پاره‌یه‌ک بۆ ده‌سه‌ڵاتدارێتی فه‌له‌ستینیه‌کان نادات.