سه‌رۆك وه‌زیری توركیا داوای یه‌كگرتنێـكی نیشـتیمانی ده‌كات له دوای خۆپـیـشـاندان و
پـێـكدادانه‌كانی كه له‌و ناوچانه‌دا ڕوویدا كه زۆرینه‌ی دانیشـتوانه‌كه‌ی كوردن و بووه هۆی كوژرانی 16 كه‌س به لایه‌نی كه‌م له هه‌فته‌ی ڕابوردوو.
ڕۆژی سێشه‌ممه، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانه‌ی وتووێژه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی پارته‌كه‌ی په‌یمانی دا كه ملكه‌چی توند و تیژی نه‌بێت و كار بكات بۆ به‌رفراوان كردنی چاكسازی و دیموكراتی. هه‌روه‌ها ڕه‌تی كرده‌وه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ گروپـێـكی سـیاسی كوردی سه‌ره‌كی، پارتی كۆمه‌ڵی دیموكراتی بكات تا په‌كه‌كه مه‌حكوم نه‌كات یان وه‌كو ڕێـكخراوێكی تیرۆریستی داینه‌نێت.
هه‌فته‌ی ڕابوردوو، به سه‌دان كورد له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئاسایشی توركی له ناوچه‌ی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته به یه‌كیان دا. نائارامیـیه‌كان ڕۆژی سێشه‌ممه له دیاربه‌كر ده‌ستی پـێـكرد كاتێ 14 ئه‌ندامی په‌كه‌كه كه به ده‌ستی هێزه‌كانی ئاسایش كوژرابوون به خاك ســپـێـردران.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌و توند و تیژیانه‌ی مه‌حكوم كرد و داوای له هه‌موو لایه‌نه‌كان كرد دان به خۆیاندا بگرن.