كۆنده‌لیزا ڕایس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت له‌وانه‌یه وڵاته
یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به هه‌زاران هه‌ڵه‌ی تهكتـیكی كردبێت له عێراق، به‌ڵام گوتیشـی ئه‌و پـێی وایه بڕیاری لابردنی سه‌دام حوسه‌ین له سه‌ر ده‌سـه‌ڵات مێژوو ڕهوایـیهكهی ده‌سه‌لمێنێت.
ڕۆژی هه‌ینی كۆنده‌لیزا ڕایس سه‌ردانی شـاری بلاكبێرنی باكوری بریتانیای كرد، كه شـاری ڕه‌سه‌نی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا، جاك سترۆیه. وه لهوێـش سترۆ پـێـشـوازی لێ كرد.
هه‌روه‌ها ڕایس ده‌رباره‌ی دهسـتـگیركردنی گومان لێـكراوه تیرۆریسـتـهكان له لایه‌ن ئهمریكایـیهكانهوه گوتی، وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا نایه‌وێت بـبـێـته زیندانكهری جیهان. به‌ڵام گوتیشـی جه‌نگی دژه تیرۆر ڕوبه‌ڕوی به‌ره‌نگاری نوێ ده‌بێته‌وه.
حكومه‌تی بریتانیش بێزار بوو له سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر به ده‌سـتـگیر كردنی گومان لێـكراوهكان له بنكه‌ی ده‌ریایی ئه‌مریكی له دورگه‌ی گۆنتهنامۆ له كوبا.
چه‌ند سه‌د كهسـێـكیش به دروشـم و هوتاف له دژی جه‌نـگ وه‌ستابوون له به‌رده‌م قوتابخانه‌ی بلاكبێرنی بریتانی.
ڕایس گوتی كه خه‌ڵـك مافی خۆیه‌تی خۆپــیـشـاندانی ناڕه‌زایی سازبكات و ئه‌مه‌ی به جۆرێـك له دیموكراسی له قه‌ڵه‌مدا.