ڕۆژی پـێنجشه‌ممه خۆپـیشـاندانه‌كان بۆ ڕۆژی سـێـیه‌م له شـاری دیاربه‌كر به‌رده‌وام بوو.
به ده‌یان هه‌زار كه‌س ڕژانه سـه‌رشه‌قامه‌كان و پـۆلیسی توركیش به پاڵپـشـتی زریپـۆش و گازی فرمێسـك ڕژێن و داره‌وه ڕوبه‌ڕوی جه‌ماوه‌ره‌كه بووه. منداڵێـكی ته‌مه‌ن 7 سـاڵان به سه‌ختی بریندار بوو كاتێ فیـشه‌كێـك به‌ر گه‌ده‌ی ده‌كه‌وێت، شـایه‌تحاڵه‌كان گوتیان ته‌قه‌كه له لایه‌ن پـۆلیسه‌وه لێی كراوه.
ئه‌م خۆپـیـشـاندانه داده‌نرێت به گه‌وره‌ترین ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له ماوه‌ی ده سـاڵی ڕابردوو، كه له ڕۆژی سـێـشه‌ممه‌وه ده‌ستی پـێـكردووه له كاتی به خاك سـپاردنی ته‌رمی 14 گه‌ریلای پارتی كرێـكارانی كوردستان كه ڕۆژی هه‌ینی به ده‌ستی هێزه‌كانی ئاسایشی توركی له شاری موس كوژرابوون.
چوار له گه‌ریلاكان خه‌ڵـكی شـاری دیاربه‌كر بوون، ئه‌و شـاره‌ی كه زۆرترین ژماره‌ی دانیـشـتوانی هه‌یه له باشـوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا و هه‌سـتی كوردایه‌تی خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌رزه. به هه‌زاره‌ها كوردی ئه‌و شـاره له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئاسایشی توركی به یه‌كیان داوه و ژماره‌یه‌ك برینداری لێ كه‌وتۆته‌وه و منداڵێـكی ته‌مه‌ن 8 سـاڵیش كوژرا. له شـوێنێـكی دیكه‌ی شـاره‌كه، لاوان به دروشم و سروودی كوردانه‌وه په‌لا‌ماری ده‌زگا حكومیـیه‌كان و نووسـینـگه بازرگانیـیه‌كانیان دا و زیانیان گه‌یاند به‌و دوكان و بازاڕه كراوه‌كان.
به‌ڵام ڕۆژی پـێنجشه‌ممه زۆربه‌ی دوكان و بازاڕه‌كان داخرابوون و ئه‌و خه‌ڵكانه‌شی كه ده‌ترسـان له ڕوودانی توند و تیژی له كاتی به خاك سـپاردنی قوربانیانی ڕۆژی چوارشـه‌ممه له ماڵ نه‌چونه ده‌ره‌وه.
شایه‌تحاڵه‌كان گوتیان توند و تیژیـیه‌كان كاتێ سه‌ری هه‌ڵدا كه لاوان به‌ردیان گرته بنكه‌یه‌كی پـۆلیس له كاتی به ڕێـكه‌وتنیان بۆ گۆڕسـتان.
ڕۆژی پـێنجشـه‌ممه سه‌رۆكی پـۆلیسی توركیا و چه‌ند گه‌وره به‌رپـرسـێـكی دیكه‌ی ئاسایش له شاری دیاربه‌كر كۆبوونه‌وه به‌ڵام توند و تیژی له شاری باتمان سه‌ری هه‌ڵدا.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن نزیكه‌ی 5 هه‌زار كه‌س خۆپـیـشـاندانی ناڕه‌زایی ساز ده‌كه‌ن له دژی كوشتنه‌كانی ڕۆژی چوارشـه‌ممه، وه سـوتاندن و تاڵانـكردنی 300 دوكان و بانـك و نووسـیـنگه‌ی حكومه‌تی لێ كه‌وتۆته‌وه.
به لایه‌نی كه‌م 20 كه‌س برینداربوون له میانه‌ی هه‌وڵه‌كانی پـۆلیس بۆ بڵاوه پـێـكردنی خۆپـیشـانده‌ره‌كان.
شـایه‌نی باسه گرژیـیه‌كان له دیاربه‌كر و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ده‌وروبه‌ری له زیابوونه له مانـگی 6 ی 2004 كاتێ په‌كه‌كه كۆتایی هێنا به پـێـنج ساڵ له ئاگربه‌سته یه‌ك لایه‌نیـیه‌كه‌ی كه له دوای گرتنی ڕێبه‌ره‌كه‌یان، عه‌بدوڵا ئۆچالان له مانـگی 3 ی 1999 .
په‌كه‌كه ده‌ڵێت جارێـكی دیكه چه‌ك هه‌ڵده‌گرێته‌وه به هۆی شـكست هێنانی حكومه‌ت له گه‌یشتن به ئاشتیـیه‌كی هه‌میشه‌یی. په‌كه‌كه پـێـشـتر چه‌كی بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵـگرتبوو پاشـان بۆ ئۆتۆنۆمی، له 1984 زیاتر له 30 هه‌زار كه‌س كوژراون.
حكومه‌ته‌كانی ڕۆژئاوا ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆریان هه‌یه له له‌شـكه‌ری توركی له‌سه‌ر ئه‌و شێوازه دڕندانه‌یه‌ی ئه‌یگرێته به‌ر له سه‌ركوتكردنی سه‌رهه‌ڵدان له ناوچه كوردیـیه‌كان.
توركیا له‌م سـاڵانه‌ی دوایی نیمچه نه‌رمیـیه‌كی نواندووه به‌رامبه‌ر به كورده‌كان، له‌وانه ڕێـگه‌دان به فێربوونی زمانی كوردی، كه ئه‌وه هه‌وڵێـكیشه له پـێناو چونه ناو یه‌كێتی ئه‌وروپادا.
توێژه‌ران ده‌ڵێن په‌ره‌سه‌ندنی توند و تیژی پـرۆسه‌ی چـاكسـازی ده‌خاته مه‌ترسـیـیه‌وه، و حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره‌ش هه‌موو تواناكانی خستۆته‌گه‌ڕ بۆ ڕوبه‌ڕو بوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه. ڕۆژی پـێنجشه‌ممه‌ش وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا ده‌سـتی كردووه به لێـكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ سـه‌رۆكی شـاره‌وانی دیاربه‌كر، عوسـمان بایده‌میر له‌سه‌ر ده‌ربڕینی هاوسـۆزی بۆ كوژراوه‌كانی په‌كه‌كه.