زانا ئه‌مریكیـیه‌كه‌ی كه په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌نفلۆنزای باڵنده و ئه‌نفلۆنزای مرۆڤی دۆزیوه‌ته‌وه ده‌ڵێت ئه‌گه‌ری له‌سه‌دا په‌نجا هه‌یه ڤایرۆسه‌كه وای لێ بێت به شـێوه‌یه‌كی ڕاسـته‌وخۆ له مرۆڤـێـكه‌وه بۆ مرۆڤێـكی دیكه بگوێزرێـته‌وه.
دكتۆر ڕۆبه‌رت وێبسته‌ر، دكتۆری نه‌خۆشـخانه‌ی سێنت جووده له شاری مێمفس له تێنسی ڕۆژی سێشه‌ممه به تۆڕی ته‌له‌فیزیۆنی ABC ئه‌مریكی گوت ده‌بێت خه‌ڵـك خۆیان ئاماده بكه‌ن بۆ ئه‌گه‌ری مردنی نیوه‌ی دانیشتوان به ئه‌نفلۆنزای باڵنده.
دكتۆر وێبسته‌ر گوتی كه‌وا ئاو و خواردنی بۆ ماوه‌ی 3 مانـگ له ماڵه‌كه‌ی ئه‌مباركردووه بۆ حاڵه‌تێـك ئه‌گه‌ر نه‌خۆشـیـیه‌كه بڵاوبـێـته‌وه.
تا ئێسـتا توشبوونی مرۆڤ هه‌ر له ڕێـگه‌ی په‌یوه‌ندی ڕاسـته‌وخۆ به په‌له‌وه‌ڕی نه‌خۆشه‌وه بووه. به‌ڵام ژماره‌یه‌كی زۆر له زانایان ده‌ترسن له‌وه‌ی ڤایرۆسی H5N1 له شـێوه‌كه‌ی بگۆڕێت و وای لێ بێت له مرۆڤـێكه‌وه بۆ یه‌كێـكی دیكه به ئاسانی بگوێزرێته‌وه.
به هه‌ر حاڵ هه‌ندێ له زانایان ده‌ڵێن پـێـشـبینیـیه‌كانی دكتۆر وێبسته‌ر بۆ ئه‌گه‌ری مردنی ئه‌و ژماره‌یه له مرۆڤ زۆره، به‌ڵام هه‌ندێ له زانایانی دیكه پـێـیان وایه ڤایرۆسی H5N1 ڕه‌نـگه هه‌ر نه‌شـگۆڕێت بۆ ڤایرۆسی جۆری مرۆڤ.
شـایه‌نی باسه ئه‌نفلۆنزای باڵنده هه‌ر له ساڵی 2003 وه تائێسـتا نزیـكه‌ی 100 كه‌سی كوشـتووه.
پـێـشـتر ڕۆژی سێشه‌ممه به‌رپـرسـانی هیندی گوتیان ئه‌نفلۆنزای باڵنده له په‌له‌وه‌ڕه‌كانی ویلایه‌تی ماهاریشـترا بڵاو بۆته‌وه.