پۆلیسی عێراقی چه‌کدارێکی سعودییان ده‌ستگیرکردووه له کاتێکدا که هه‌وڵیداوه به سنوری عێراقیدا تێپه‌ڕ ببێت .
پۆلیس گوتویه‌تی عه‌بدوڵلا ساڵح ئه‌لحه‌ربی یه‌کێکه له ئه‌ندامانی ئه‌و گروپه چه‌کدارییه‌ی له هه‌فته‌ی ڕابردوودا هه‌وڵی ته‌قاندنه‌وه‌ی ده‌زگایه‌کی گه‌وره‌ی نه‌وتی عه‌ره‌بستانی سعودییه‌یاندا. پۆلیسی عێراقی ده‌شڵێن ئه‌لحه‌ربی ئاماژه‌یدا به‌وه‌ی که به‌ره‌و شاری موسڵ له باکوری عێراق به‌ڕێ ده‌که‌وت تاوه‌کو په‌یوه‌ندی به ئه‌ندامانی ئه‌لقاعیده له‌و ناوچه‌یه‌دا بکات.
ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌ڵێن ئه‌لحه‌ربی ڕه‌وانه‌ی به‌غدا ده‌کرێت تاوه‌کو لێکۆڵینه‌وه‌ی زیاتری له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام بدرێت.
به‌ڵام لێپرسراوانی سعودی گوتوییانه شانشینی سعودییه زانیاری نیه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌لحه‌ربی چه‌کدارێکی داواکراو بێت.