سه‌رۆك وه‌زیری بریتانیا ، تۆنی بلێر له میانه‌ی كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیـیه مانـگانهكهی
گوتی، په‌یوه‌ندی ناكات به گروپـی حه‌ماس، ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی فه‌له‌ستین سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا، تا ئه‌و كاته‌ی دان به بوونی ئیسرائیل‌دا ئه‌نێت.
سه‌رۆك وه‌زیر بلێر ده‌ڵێت، دانیشتن له‌گه‌ڵ حه‌ماسدا به هیوای بوژاندنه‌وه‌ی پـرۆسه‌ی ئاشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌م قۆناغه‌دا جگه له پـشـێوی هیچی دیكه‌ی لێ ناكه‌وێته‌وه.
گوتیشی، " ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌وه بكه‌ین وا ده‌ریده‌خات كه ئاماده‌ین چاره‌سه‌رێـك بدۆزینه‌وه به بێ ئه‌وه‌ی حه‌ماس ده‌ست له بیرۆكه‌ی له ناوبردنی ئیسرائیل هه‌ڵبگرێت".
سه‌رۆك وه‌زیر گوتیشی به‌ڵام بریتانیا خۆشـحاڵ ده‌بێت كه به‌شداری بكات له پـێـكهێنانی ئاشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كاتێ حه‌ماس دان به بوونی ئیسرائیل‌دا بنێـت.
هه‌روه‌ها گوتیشی، ئه‌گه‌ر حه‌ماس ئه‌م بڕیاره مـێـژویـیه بدات ئه‌وا نه‌ك هه‌ر ئاماده‌ین به‌ڵكو زۆر به په‌رۆشه‌وه‌ین بۆ پـێـشـبهچوونی پـرۆسـه‌كه.
ده‌رباره‌ی پـێشـنیاری ئێران بۆ پـێـشكهشكردنی یارمه‌تی بۆ ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌سـتینی به ڕێبه‌رایه‌تی حه‌ماس له بری یارمه‌تـیـیه بڕاوه‌كانی ڕۆژئاوا، تۆنی بلێر وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه كه چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌مه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن. به‌ڵام گوتی بریتانیا دان به سه‌ركه‌وتنی حه‌ماسدا ئه‌نێت له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، وه ئه‌و گروپه‌یه كه مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست.