ڕاپۆرته هه‌واڵیه‌کان ڕاده‌گه‌یه‌نن که‌وا ڕۆژی سێشه‌ممه دوو بۆمب له نزیک بازاڕێکی ناوه‌ندی به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا 10 که‌س کوژراون.
پۆلیس ده‌ڵێت بۆمبی دووهه‌م له نزیک فرۆشگایه‌کی ده‌ره‌وه‌ی بازاڕی باب ئه‌لشه‌رجی ته‌قیوه‌ته‌وه کاتێک کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک دوای ڕوودانی ته‌قینه‌وه‌ی یه‌که‌م له نزیک شوێنی ته‌قینه‌وه‌که کۆبونه‌ته‌وه.
جه‌ند کاتژمێرێکیش پاش ڕوودانی ئه‌م ته‌قینه‌وانه، به‌هۆی دوو ڕووداوی تری ته‌قینه‌وه له شارۆچکه‌ی یوسفیه‌ی باشوری به‌غدا و پارێزگای به‌سره له باشوری ووڵات ، دوو سیڤیڵی عێراقی کوژراون و چوار ئه‌فسه‌ری پۆلیس برینداربوون.
هاوکات له‌شکری ئه‌مریکی ڕایگه‌یاند که‌وا سێ ما‌رینزی ئه‌مریکی ڕۆژی دووشه‌ممه له نزیک شارۆچکه‌ی هیت له پارێزگای ئه‌نباری خۆرئاوای عێراق کوژراون. هه‌روه‌ها مارینزێکی دیکه‌ش دوای برینداربوونی به سه‌ختی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه گیانی له ده‌ستداوه و ده‌ڵێن له هه‌مان ناوچه له لایه‌ن یاخیبوانه‌وه هێرشی کراوه‌ته سه‌ر..