فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل هێرشیان كردۆته سه‌ر ئۆتۆمبیلـێـك و چه‌ند شـوێنـێـك كه
په‌یوه‌ندیـیان به كۆمه‌ڵه‌ی چه‌كداری فه‌له‌سـتیـنی، ده‌سته‌ی شه‌هیدانی ئه‌لئه‌قساوه هه‌یه.
3 پـیاوی فه‌له‌سـتینی له هێرشه‌كانی شاری غه‌زه‌دا كوژراون، له كاتـێـكدا فڕۆكه‌كانی ئیسرائیلی و تۆپه‌كانیان هێرشیان كردۆته سه‌ر ناوچه‌كانی نزیك به شـارۆچـكه‌ی بێت هانون له باكوری غه‌زه. ئیسرائیل ده‌ستی به هـێرشهكانی ڕۆژی شه‌ممه كردووه دوای ئه‌وه‌ی فهلهسـتـینـیهكان ڕۆژی پـێشـتر له غه‌زه‌وه موشـهكـیان گرتۆته باشوری ئیسرائیل.
له لایه‌كی دیكه‌وه پـۆلیسی ئیسرائیلی ده‌ڵێت، فهلهسـتـیـنیـیهك به چهقـۆوه هێرشی كردۆته سه‌ر پاسـێــك له نزیك ته‌ل ئه‌بیب، ژنـێكی كوشتووه و 5 كه‌سی دیكه‌شی بریندار كردووه. لـێـپـرسـراوان ده‌ڵێن ئه‌و كه‌سه له كه‌ناری ڕۆژئاواوه هاتۆته ناو ئیسرائیل.
شایه‌نی ئاماژه پـێـكردنه له‌م ڕۆژانه‌ی دوایی گرژی له نێوان فهلهسـتـنی وئیسرائیلیـیهكان زیادی كردووه دوای ئه‌وه‌ی ئیسرائیل ڕێبه‌رێـكی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵه‌ی جیهادی ئیسـلامی چه‌كداری كوشـتووه.