دكتۆر روئیا تلوعی خه‌باتكارێـكی ژنان وكوردانه له ئێران، ناوبانگی زیاتر دره‌وشایه‌وه
له دوای گرتنی و زیندانـیـكردنی له لایه‌ن هێزه‌كانی حكومه‌تی ئێرانه‌وه به‌هۆی به‌شداریكردنی له خۆپـیشـاندانـه‌كانی كوردستانی ئێران‌دا كه له هاوینی پاردا سازكرا.
دكتۆر تلوعی ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپـێـش به كه‌فاله‌ت له زیندان به‌ریان داوه، وه ئێرانی به‌جێهـێشـتووه.
له گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌فونیدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان موعته‌به‌ر شـێروانی، دكتۆر ڕوئیا تلوعی باس له به‌شـێـكی ئه‌و ئازار و ئه‌شكه‌نجانه ده‌كات كه له زینداندا چـێشـتویه‌تی.