کاربه‌ده‌ستی باڵای ناوه‌کی ئێران رۆژی پێنج شه‌ممه له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی چینی له په‌کین کۆده‌بێته‌وه و ئه‌مه‌ش به دوایترین ووتوێژ داده‌نرێت که له پێش کۆبونه‌وه‌که‌ی ئاژانسی ووزه‌ی ئه‌تۆمی ناوه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی تایبه‌ت به ئێران له مانگی فێبریوه‌ریدا ئه‌نجام بدرێت.
پێشبینی ده‌کرێت، کاربه‌ده‌ستانی ئاژانسی ناوبراو گفتوگۆ له‌سه‌ر ڕه‌وانه‌کردنی مه‌سه‌له‌ی ئێران بۆ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بکه‌ن به مه‌به‌ستی ئه‌گه‌ری چه‌سپاندنی ئابڵوقه‌ی ئابوری له دژی ئێران.
دانوستانده‌ری ئێرانی عه‌لی لاریجانی رۆژی چوارشه‌ممه له مۆسکۆ ووت‌وێژی له‌م باره‌یه‌وه سازدا. له میانه‌ی ئه‌و کۆبونه‌وانه‌دا پێشوازی له پێشنیاره‌که‌ی ڕووسیا کرد بۆ چڕکردنه‌وه‌ی یۆرانیۆم له‌سه‌ر خاکه‌که‌ی به مه‌به‌ستی به‌کارهێنانی له به‌رنامه ناوه‌کیه‌کانی ئێران‌دا، به‌ڵام تاوه‌کو ئێستا نه‌گه‌یشتونه‌ته ڕێکه‌وتنێک له‌م باره‌یه‌وه.
لاریجانی جارێکی تریش هۆشداری چڕکردنه‌وه‌ی یۆرانیۆمیداوه ئه‌گه‌ر هاتوو کێشه‌که‌ی ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بکرێت به مه‌به‌ستی چه‌سپاندنی ئابڵوقه له‌سه‌ر وڵاته‌که‌ی به‌هۆی به‌رنامه ناوهکیهکهیهوه.
هاوکات، باڵیۆزی ئه‌مریکا له هندستان ده‌یڤد مهڵفۆرد ڕایگه‌یاندووه که‌وا ڕێکه‌وتنی ووزه‌ی ناوه‌کی نێوان ئه‌مریکا و هندستان له‌وانه‌یه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو هندستان له دژی ناردنی کێشه‌ی ئێران بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌نگ بدات.