حكومه‌تی توركیا هه‌ندێ له وڵاتانی هاوسێی تاوانبار ده‌كات به‌وه‌ی كه ته‌شه‌نه‌كردنی نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌یان به نهێنی هێشتۆته‌وه و ئاشكرایان نه‌كردبوو، هه‌روه‌ها ڕێگریش بوون له به‌رده‌م هه‌وڵی ڕاگرتنی بڵابونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌دا.
له‌و باره‌یه‌وه، وه‌زیری كشتوكاڵی توركی مه‌هدی ئیكه‌ر ڕۆژی هه‌ینی له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند و گوتی توركیا له ڕێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ناڕه‌سمیه‌وه ئاگاداره كه نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده له نێو ئه‌و وڵاتانه‌ی دراوسێی توركیا هه‌ن كه له لایه‌ن ڕژێمی داخراوه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن.
هاوكات، وه‌زیری توركی ناوی ئه‌و وڵاتانه‌ی نه‌هێنا، به‌ڵام گوتی ئه‌و وڵاتانه بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌یان له وڵاته‌كانیاندا ڕانه‌گه‌یاند.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، ئه‌نقه‌ره تا ئێستا هه‌واڵی مردنی چوار كه‌سی به‌هۆی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده له جۆری H5N1 ڕاگه‌یاند. واپێده‌چێت، ئه‌م نه‌خۆشیه ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی توركیای گرتۆته‌وه كه هاوسنوره له‌گه‌ڵ سوریا و عێراق و ئێران و ئه‌رمینیا.
له لایه‌كی تره‌وه، ڕێكخراوی كشتوكاڵ و خۆراكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆشیاری داوه و ده‌ڵێت له‌وانه‌یه ئێستا ئه‌و نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌یه‌ی كه توركیای گرتۆته‌وه‌گه‌یشتبێته وڵاتانیی هاوسێی توركیا.