پـزیشكه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیلی ئه‌ریاڵ شارۆن چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن ده‌ڵێن ڕۆژی دووشه‌ممه ده‌ست ده‌كه‌ن به‌هه‌وڵدانی به‌هۆشهێنانه‌وه‌ی له‌و بێهوش‌كردنه پـزیشكی‌یه‌ی بۆی كراوه. ئه‌م هه‌واڵه پـزیشكی‌یه دێت كاتێـك كابینه‌ی حكومه‌تی ئیسرائیلی ده‌ڵێت كه تێده‌كۆشێت بۆ به‌دی هێنانی ئاواته‌كانی به‌ڕێز شارۆن.
پـزیشكه‌كانی كه به‌ڕێز شارۆن چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن ده‌ڵێن ئه‌و CAT سكانه‌ی بۆی كراوه گه‌شبینی كردووین و نیشـانی داوه كه ئاوساندنه‌كه‌ی مێشكی كه‌مێـك نیشـتۆته‌وه. به‌شی چه‌پی مێشكی باشترێـكه له به‌شی ڕاستی و ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه‌كی باشه چونكه به‌شی چه‌پی مێشـك به‌رپرسه له قسه كردن. هه‌روه‌ها گوتیشـیان ئه‌ندامه گرنگه‌كانی دیكه‌ی له‌شی به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی كار ده‌كه‌ن.
به‌ڕێو‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هـه‌داسه دكتۆر شلۆمۆ مۆریوسف، ده‌ڵێت پـزیشكه‌كانی به‌ڕێز شارۆن ئاماده‌ن بۆ هه‌نگاوی داهاتووی چاره‌سه‌ركردنه‌كه‌یی و تا ڕۆژی دووشه‌ممه هیچ گۆڕانكاریه‌ك ناكه‌ن له شێوه‌ی چاره‌سه‌ركردنه‌كه‌ی. پزیشكه‌كانی شارۆن ده‌ڵێن به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه به‌ره‌به‌ره بێ هۆشـیه‌كه‌ی كه‌م ده‌كه‌نه‌وه، ئینجا ده‌توانن ڕه‌وشه‌كه‌ی هه‌ڵـبسه‌نگێنین و بزانن تاوه‌كو چ ڕاده‌یه‌ك زیان به مێشكی سه‌رۆك وه‌زیر گه‌یشـتووه.
دكتۆر مۆریوسف ده‌ڵێت، ده‌بێت پـزیشكه‌كان پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه تێـگه‌یشتنێـكی ته‌واویان هه‌بێت له‌و زیانانه‌ی به مێشكی به‌ڕێز شارۆن گه‌یشتووه له ی ڕابردوو دووچاری بوو.
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هـه‌داسه ده‌ڵێت، له ڕۆژی هه‌ینی‌یه‌وه باری ته‌ندروستی به‌ڕێز شارۆن جێـگیره به‌ڵام هێشـتا له مه‌ترسـیدایه.
له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئیسرائیل، جێگری سه‌رۆك وه‌زیر ئیهۆد ئولمه‌رت به هاوكاره‌كانی گوت ئه‌گه‌ر به‌ڕێز شارۆن بتوانێت قسه بكات ئه‌وا داواتان لێ ده‌كات، به‌رده‌وامبن له سه‌ر كاره‌كانتان به‌بێ وه‌ستان له پـێناو ئاسایشی ئیسرائیل و پـێـشخستنی ئابوری وكۆمه‌ڵایه‌تی.
دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، وه‌زیری ده‌ره‌وه ، ئه‌ندامی پارتی لیكود، سڵڤان شـالۆم به ڕۆژنامه‌وانه‌كانی ڕاگه‌یاند، سیاسه‌تمه‌داره‌كانی ئیسرائیل زۆر به چاكی هه‌ست به پێویستی ته‌بایی له‌م كاته‌دا ده‌كه‌ن.
به‌ڕێز شالۆم گوتی، پـێم وایه پـێویستمان به‌وه‌یه هه‌موو هه‌وڵێـك بده‌ین له پـێناوی ئارامی دۆخه‌كه، گوتیشی من وه‌كو جێـگری سه‌رۆك وه‌زیر و به ناوی وه‌زیره‌كانی پارتی لیكوده‌وه ئاماده‌ین هه‌موو پشـتگیریه‌كی بریكاری سه‌رۆك وه‌زیر ئیهۆد ئولمه‌رت له به‌ڕێوه‌بردندا بكه‌ین. گوتیشی، گه‌لی ئیسرائیل له‌م كاته‌داچاوه‌ڕوانی یه‌كێتی له ئێمه ده‌كات.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كابینه‌ی ئیسرائیلی ئاماژه‌شیان نه‌كرد به‌وه‌ی ئایه ڕێـگه ده‌ده‌ن عه‌ره‌بی ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆرشه‌لیم _ ئه‌لقودس به‌شداری ده‌نگدانه‌كه‌ی 25 كانوونی دووه‌م بكه‌ن یان نا بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی یاسادانانی فه‌له‌ستینی.
یاریده‌ده‌رانی پایه‌به‌رزی به‌ڕێز شارۆن، پـێش ئه‌وه‌ی جه‌ڵده‌كه لێی بدات گوتیان ڕێـگه ناده‌ن دانیشتوانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆرشه‌لیم _ ئه‌لقودس به‌شداری بكه‌ن له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا چونكه كۆمه‌ڵه‌ی حه‌ماسی ئیسلامی به‌شدار ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ش بڕیارێـكی كۆتایی نیه.
سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی مه‌حمود عه‌باس گوتی ئه‌گه‌ر ئیسرائیل ڕێـگه نه‌دات دانیشتوانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆرشه‌لیم _ ئه‌لقودس به‌شداری بكه‌ن ئه‌وا بۆ شه‌ش مانگی دیكه هه‌ڵبژاردنه‌كان دوا ده‌خرێن.