كاربه‌ده‌ستانی عیراقی ده‌لێن به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه پێنج كه‌س له دوو ته‌قینه‌وه له به‌غدا كوژران. به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه هاونێك له پایته‌ختی عیراق ته‌قیه‌وه. نه‌زانراوه كه ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌م له ئه‌نجامی هێرشێكی خۆكوژی یان ته‌قینه‌وه‌ی هاونێكی تر بووه.
له لایه‌كی تره‌وه، كاربه‌ده‌ستان ده‌لێن جێگری سه‌رۆك وه‌زیری عیراقی ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی جێگای ئیبراهیم به‌حر ئه‌لعلوم‌ی وه‌زیری نه‌وتی عیراقی گرته‌وه. به‌رێز به‌حر ئه‌لعلوم به ئاژانسی روه‌یته‌رزی راگه‌یاند كه به‌رهه‌لستی ئه‌و بریاره ده‌كات بۆ لادانی كاتی له پۆسته‌كی، كه دوای به‌رهه‌لستی ناوبراو به‌رامبه‌ر به بریار ێكی حكومه‌ت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی سوته‌مه‌نی، درا.
هه‌روه‌ها په‌رله‌مانی كۆریای باشوور پلانێكی حكومه‌تی په‌سه‌ند كرد بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی مانی هێزه‌كانی له‌شكری كۆریا له عیراق بۆ ماوه‌ی سالێكی تر، به‌لام بریار درا كه ژماره‌ی سه‌ربازه‌كان كه‌م بكرێته‌وه.