به هه‌زاره‌ها عێراق ڕۆژی سێشه‌ممه له به‌غدا خۆپیشاندانیان ساز كرد له دژی ئه‌و فڕ و فێڵانه‌ی له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانتارییه‌كانی ووڵاتدا له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا ئه‌نجامدراون.
زیاتر له 10 هه‌زار كه‌س به‌شداری ئه‌و ڕێپێوانه‌یان كرد بۆ ده‌ربرینی پشتگیریی خۆیان له عه‌ره‌به سونه‌كان و سیاسه‌تمه‌داره شیعه عه‌لمانیه‌كانی بانگه‌شه‌ی حكومه‌تێكی یه‌كگرتووی نیشتمانی ده‌كه‌ن.
پارته سونی و شیعه عه‌لمانیه‌كان داخوازی پێداچونه‌وه‌یه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌سه‌ر زیاتر له 1500 گله‌یی و ناڕه‌زایی ده‌كه‌ن كه له دژی هه‌ڵبژاردنه‌كان و بنكه نوێیه‌كانی ده‌نگدان له هه‌ندێ پارێزگاكان ڕاگه‌یه‌ندراون و له‌وانه به‌غدای پایته‌خت.
كاربه‌ده‌ستانی هه‌ڵبژاردن دان به‌و ڕاستیه‌دا ده‌نێن كه سه‌دان ناڕه‌زایی و گازنده به‌رزكراونه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌ڵێن ته‌نها كه‌مێكیان هی ئه‌وه‌ن كه كاریگه‌رییان كردبێته سه‌ر هه‌ندێ له ئاكامه‌كان.
ئاكامه سه‌ره‌تاییه‌كان نیشانی ده‌ده‌ن كه هاپه‌یمانی سه‌ره‌كی شیعه‌كان زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانیان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 15 ی دیسه‌مبه‌ردا به ده‌ست هێناوه‌و به‌و شێوه‌یه زۆرینه‌ی 275 كورسیه‌كانی په‌رله‌مانیان ده‌ست ده‌كه‌وێت.