سه‌دام حوسه‌ین ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌و دادگایه‌ی که بۆ تاوانه‌کانی دژ به مرۆڤایه‌تی دادگایی ده‌کات گوتویه‌تی ئه‌مریکیه‌کان له زینداندا لێیانداوه و ئه‌شکه‌نجه‌یانداوه.
سه‌دام ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریکیه‌کان ئازاری هه‌موو شوێنێکی له‌شیانداوه و جێ شوێنی ئه‌و ئازاردانانه‌ش دیاره و ده‌توانێ وه‌ک به‌ڵگه بۆ قسه‌کانی نیشانیان بدات.
سه‌دام له میانه‌ی دانیشتنه‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی دادگادا ئه‌م تاوانانه‌ی خسته‌ڕوو. ئه‌م گوتانه‌شی دوای ماوه‌یه‌ک بێده‌نگی و گه‌واهیدانه‌کانی تایبه‌ت به کۆمه‌ڵ به‌کوشتنه‌که‌ی 140 شیعه‌که‌ی گوندی دوجه‌یلی ساڵی 1982 هات.
یه‌کێک له گه‌واهیده‌ره‌کان گوتی هێزه‌کانی سه‌دام پلاستیکی تواوه‌یان به سه‌ر زیندانیه‌کاندا کردووه و له کاره‌بایان داون.
دکتاتۆری پێشووی عێراق و حه‌وت یاریده‌ده‌ره‌که‌ی تاوانبارن به‌وه‌ی که پاش هه‌وڵێکی سه‌رنه‌که‌وتوو بۆ کوشتنی سه‌دام، فه‌رمانیان به ئه‌شکه‌نجه‌دان و کوشتنی کۆمه‌ڵێک عێراقی شیعه‌داوه و ئه‌نجامیانداوه.