دوا به دوای ده‌رچوونی بڕیارێك له لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌رییه‌وه، نرخی به‌نزین و سوته‌مه‌نی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبۆوه.
حكومه‌تی عێراقی ده‌ڵێت ئه‌م هه‌نگاوه‌یان به مه‌به‌ستی بوژاندنه‌وه‌ی ڕه‌وشی ئابوری ووڵاته‌كه‌یه. وه‌ك ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به‌م بڕیاره، خۆپیشاندان له زۆربه‌ی شاره‌كانی عێراقدا سازكراوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، ئیبراهیم به‌حر ئه‌لعلوم وه‌زیری نه‌وتی عێراقی ناڕه‌زایی خۆی به‌رامبه‌ر به‌م بڕیاره نیشانداوه و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی كردووه، ئه‌گه‌ر هاتوو حكومه‌ت له‌م بڕیاره پاشگه‌ز نه‌بێته‌وه.
په‌یامنێران، سه‌لام باڵای له شاری دهۆك و ئه‌میر گۆران له شاری موسڵه‌وه ڕاپۆرتیان بۆ ناردووین و بۆ گوێگرتن له‌و ڕاپۆرتانه، تكایه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایلانه‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه.