Accessibility links

تاله‌بانی ئاماده‌یه ووتوێژ له‌گه‌ل چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنی دژ به حكومه‌ت و ئه‌ندامانی حزبی به‌عسی قه‌ده‌غه‌كراو بكات


سه‌رۆكی عیراقی جه‌لال تاله‌بانی ده‌ڵێت ئاماده‌یه ووتوێژ له‌گه‌ل چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنی دژ به حكومه‌ت و ئه‌ندامانی حزبی به‌عسی قه‌ده‌غه‌كراو بكات.

به‌ڵام به‌رێز تاله‌بانی له كۆبونه‌وه‌ی ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتیمانی له قاهیره گوتی حكومه‌تی عیراقی ئاماده‌ نیه له‌گه‌ل ئه‌و كه‌سانه كۆبێته‌وه كه به‌رده‌وامن له هێرشكردنه سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكی و حكومه‌تی عیراقی.

هاوكات سه‌ربازێكی به‌ریتانی كوژراو چواری تر بریندار بوون له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی كه‌نار شه‌قام له شاری به‌سرای باشووری عیراق.

هه‌روه‌ها له‌شكری ئه‌مریكی رایگه‌یاند كه‌وا له بۆسه‌یه‌كدا شه‌وی شه‌ممه بۆ سه‌ر كاروانێكی هاوبه‌شی ئه‌مریكی و عیراقی له شارۆچكه‌ی حه‌دیسه، مارینێك كوژراو پازده هاوڵاتی بریندار بوون.

XS
SM
MD
LG