ئه‌مڕۆ هه‌ینی 21 ووڵاتی ئه‌ندام له لوتكه‌ی هاوكاری ئابوری ئاسیا په‌یسفك لوتكه‌ی ساڵانه‌ی خۆیان ده‌به‌ستن تاوه‌كو گفتوگۆ له‌سه‌ر بواره ئابوری و بازرگانیه‌كان بكه‌ن. ئه‌م لوتكه‌یه له شارۆچكه‌ی بوسانی باشوری كۆریای باشور به‌ڕێوه ده‌چێت.
كۆشكی سپی ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه‌وا سه‌رۆك بوش به‌شداری ئه‌م كۆبونه‌وه دوو ڕۆژییه ده‌كات كه تیادا باس له مه‌سه‌له ئابوری و بازرگانیه‌كانی ناوچه‌كه ده‌كات. هه‌روه‌ها ده‌ڵێن له مه‌سه‌له گرنگه‌كانی تری كه باسی لێوه ده‌كرێت بریتین له هه‌وڵه‌كانی دژه تیرۆر و بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی ووزه‌ی ناوه‌كی و ووزه‌ی ئاسایش و نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده.
ئه‌ندامانی لوتكه‌ی ئاپێك بریتین له ئوستورالیا، برونی، دار و سه‌لام، كه‌نه‌دا، چیلی، چین، هۆنگ كۆنگ، ئه‌نده‌نوسیا، ژاپۆن، كۆریای باشور، مالیزیا، مه‌كسیك، نیوزلاندا، پاپوا - گوینیای نوێ، پێرو، فلپین، ڕووسیا، سینگافور، تایپی چین، تایله‌ند، ئه‌مریكا و ڤێتنام.