عه‌مر مو‌سا، سكرتێری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی، له میانه‌ی سه‌ره‌دانه‌كه‌ی بۆ عیراق له‌گه‌ل شاندێكی یاوه‌ری سه‌ره‌دانی هه‌رێمی كوردستانی عیراقی كرد و له فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وله‌تی ئه‌ربیل له لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر، نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لێكرا.
پاشان به‌رێز مو‌سا له ته‌لاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌گه‌ل مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، كۆبۆوه و پاش كۆبونه‌وه‌كه كۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیان ئه‌نجامدا. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق، هوشیار زێباری، له‌گه‌ل شانده‌كه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی سه‌ره‌دانی هه‌رێمی كوردستانی كرد.
گوته‌بێژی ره‌سمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق رایگه‌یاند كه‌وا به‌رێز مو‌سا به‌یانی (یه‌كشه‌ممه) سه‌ره‌دانی شاری سلێمانی ده‌كات و له‌گه‌ل جه‌لال تاله‌بانی، سه‌رۆكی كۆماری عیراق، كۆده‌بێته‌وه.
بۆ گوێگرتن له ریپۆرتی په‌یامنێری هه‌ولێر، ئه‌م فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م په‌ره كلیك بكه.