ئێران ئه‌و فلیمه بیانیانه‌ی له ووڵاته‌كه‌دا قه‌ده‌غه كردووه كه باس له كه‌لتوری ڕۆژئاوا ده‌كات یان وه‌ك فلیمێكی عه‌لمانی ده‌بینرێت.
ئه‌نجومه‌نی باڵای شۆڕشی فه‌رهه‌نگی له ئێران ده‌ڵێت ئه‌و فلیمانه‌ی توند و تیژی یان به‌نگ و موخه‌ده‌رات یان به‌كارهێنانی ئه‌لكهول نیشان ده‌دات نابێت چی دی دابه‌ش بكرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ی ئێران ئه‌و فلیمانه‌شی قه‌ده‌غه كردووه كه باس له داكۆكی كردن له مافه‌كانی ژنان ده‌كات و هه‌روه‌ها ئه‌و فلیمانه‌ش كه ده‌سه‌ڵاتداران له‌و بڕوایه‌دان له فه‌رهه‌نگی ئیسلامی كه‌م ده‌كاته‌وه.
ئه‌نجومه‌نی باڵای شۆڕشی فه‌رهه‌نگی ئێران له لایه‌ن مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی سه‌رۆكی ئێرانه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت كه ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه گوتویه‌تی حكومه‌ته‌كانی ووڵاتانی ئیسلامی به‌رپرسێتیان هه‌یه بۆ به‌رز ڕاگرتن و بڵاوكردنه‌وه‌ی كه‌لتوری قورئان.