به هه‌زاره‌ها پۆلیس و سه‌ربازی عێراقی له شاری كه‌ربه‌لای پیرۆز له‌سه‌ر ئاستێكی به‌رزی هۆشداریدان له كاتێكدا كه به سه‌ده‌ها هه‌زار حاجی شیعه‌كان بۆ كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئاینی كۆبونه‌ته‌وه.
كاربه‌ده‌ستان هاتوچۆی ئۆتۆمبیلیان بۆ ناو شاره‌كه ڕاگرتووه تاوه‌كو نه‌هێڵن هێرشی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیل له‌و ش‌ڕه پیرۆزه‌دا ئه‌نجام بدرێت له كاتێكدا كه ئاهه‌نگ به بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی یانزده چه‌رخ به‌سه‌ر له دایك بوونی ڕێبه‌ری ئاینی پیرۆز ، ئیمام مه‌هدی، ده‌گێڕن.
به‌ڵام له باكوری شاره‌كه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، دوو ئۆتۆمبیل ته‌قیوه‌ته‌وه و بۆته هۆی كوشتنی هه‌شت كه‌س له‌سه‌ر ڕێگای نێوان كه‌ربه‌لا و به‌غدا. له هه‌فته‌ی ڕابوردوودا، ڕێبه‌ری ڕێكخراوی ئه‌لقاعیده له عێراق، ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئه‌لزه‌رقاوی، شه‌ڕی دژ به شیعه‌كانی ڕاگه‌یاند.
له باشوریش، دوو عێراقی له ماوه‌ی كردارێكی توند و تیژیدا كوژراون كه دوا به دوای ده‌ستگیركردنی دوو سه‌ربازی به‌ریتانی له به‌سره ده‌ستی پێكرد. له لایه‌كی دیكه‌وه، یه‌كێك له برازاكانی سه‌دام ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه حوكمی زیندانكردنی هه‌تا هه‌تاییان به‌سه‌ردا دراوه به تاوانی ئه‌وه‌ی كه یارمه‌تی دارایی به یاخیبوانی عێراقی به‌خشیوه.