سه‌رۆكی عیراقی جه‌لال تاله‌بانی ده‌لێت وا باوه‌ر ده‌كات ده‌نگده‌رانی عیراقی به‌رنوسی ده‌ستوری ووڵات له ریفراندۆمی مانگی داهاتوو په‌سه‌ند ده‌كه‌ن.
له كۆنفرانسێكی ده‌نگوباس ئه‌مرۆ هه‌ینی له رادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكا له واشنتۆن، به‌رێز تاله‌بانی گوتی ئه‌و باوه‌ر ناكات به‌رهه‌لستی عه‌ره‌به سونه‌كان ببێته هۆكارێك بۆ په‌سه‌ند نه‌كردنی ده‌ستور.
به‌لام گوتی ئه‌گه‌ر ده‌ستور په‌سند نه‌كرا، ئه‌وا هه‌لبژاردن ئه‌نجام ده‌درێت بۆ هه‌لبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی نوێ و ده‌ستور سه‌رله‌نوێ داده‌رێژێته‌وه.
هه‌روه‌ها پیشتیوانی بۆ عیراقێكی فیدرال دوباره كرده‌وه و گوتی سیسته‌می فیدرالی ووڵات به‌هێزتر ده‌كات. به‌رێز تاله‌بانی هه‌روه‌ها ئه‌و گۆتنانه‌ی ره‌ت كرده‌وه كه شه‌رێکی ناوه‌خۆ له عیراق رووده‌دات.