هه‌ڵمه‌ته‌كانی فریاگوزاری و به‌هه‌وار چوون ئه‌مرۆ یه‌کشه‌ممه له شاری نیوئۆرلینس و سه‌رانسه‌ری كه‌ناری كه‌نداوی ئه‌مریكی له‌و په‌ڕی چالاكیدایه، دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی فیدرالی بریاری دا به‌هه‌موو تواناكانی یارمه‌تی قوربانیانی خراپترین كاره‌ساتی سروشتی له مێژووی ئه‌مریكادا بدات.
كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكی ده‌لێن سه‌رۆك بوش رۆژی دووشه‌ممه دیسان سه‌ره‌دانی نیوئۆرلینس ده‌كات، كه ده‌بێته دووه‌م سه‌ره‌دانی له ماوه‌ی چوار رۆژدا، بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه ئاگاداری گه‌شه‌سه‌ندنه‌كانی هه‌ڵمه‌ته‌كانی فریاگوزاری بێت، دوای كاره‌ساتی تۆفانی كاترینا.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه وه‌زیری به‌رگری دۆنالد ره‌مسفیلدی راسپارد سه‌ره‌دانی هه‌رێمی كه‌نداو بكات. قوربانیانی كاره‌ساته‌كه به فرۆكه و هه‌لیكۆپته‌ره‌كانی هێزی له‌شكری بۆ نۆزده ستانی ئه‌مریكی ده‌گوازرێنه‌وه، كه زۆربه‌یان ماڵ و مولك و كاریان له ده‌ست داوه.