پا پا به‌نه‌دیکت ڕۆژی هه‌ینی سه‌ردانی کنیشته‌یه‌کی جوله‌که‌کانی له ئه‌ڵمانیا کردووه. پاپا ده‌ڵێت هه‌ستی به به‌ره‌وپێشچونێکی زۆر باشی په‌یوه‌ندی نێوان جوله‌که‌کان و کرسچیانه‌کان کردووه.
پاپا هه‌وڵ ده‌دات له ماوه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌یدا ده‌نگی به که‌سانی بیروباوه‌ڕی جودا بکه‌وێت. ئه‌م سه‌ردانه‌ی پاپا به یه‌که‌م گه‌شتی ڕه‌سمی بۆ ووڵاتانی ده‌ره‌وه داده‌نرێت.
ئه‌و کنیشته‌یه‌ش که پاپا سه‌ردانی کردووه له شاری کۆڵۆن له ساڵی 1938 دا و له ماوه‌ی ڕووداوی هۆلیکۆست له لایه‌ن نازییه‌کانه‌و سوتێنراوه و له ساڵانی 1950 کاندا بیناکراوه‌ته‌وه. پاپا گوتی ده‌بێت کرسچیانه‌کان و جوله‌که‌کان پێکه‌وه له دژی جیاوزیکردن و دژایه‌تی کار بکه‌ن.
ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگای جوله‌که‌کانیش ده‌ڵێن ئه‌وان به‌م سه‌ردانه‌ی پاپا سه‌ربه‌رزن و خۆشحاڵن.
جێی باسه، پاپا به نیازه ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی موسوڵمانه‌کانیشدا کۆببێته‌وه.