بارودۆخی شاری نواكشۆتی پایته‌ختی مۆریتانیا ئاسایی ده‌بێته‌وه، رۆژێك دوای ئه‌وه‌ی گروپێكی ئه‌فسه‌رانی له‌شكری له كۆده‌تایه‌كی سه‌ربازی ده‌سه‌لاتیان گرته ده‌ست.
رۆژی چوارشه‌ممه به سه‌دان كه‌س هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كانی نواكشۆت بۆ ده‌ربڕینی خۆشیان به بۆنه‌ی له‌سه‌ر ده‌سه‌لات لادانی سه‌رۆك معاویه وه‌لد سیدی ئه‌حمه‌د تایع.
ئه‌نجومه‌نی له‌شكری بۆ دادوه‌ری و دیموكراسی، كه له حه‌فده ئه‌ندام پێك هاتووه، كۆلۆنێل عه‌لی وه‌لد موحه‌ممه‌د ڤالی سه‌رۆكی پۆلیسی نیشتیمانی مۆریتانی به رێبه‌ری خۆی ده‌ستنیشان كرد.
ئه‌نجومه‌ن رایگه‌یاند كه‌وا ده‌سه‌لاتیان گرته ده‌ست بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به كریاره زۆرداریه‌كانی به‌رێز تایع بێنن، كه ناوبراو له كۆده‌تایه‌كی سه‌ربازی له ساڵی هه‌زارو نوسهدو هه‌شتاو چوار هاته سه‌ر ده‌سه‌لات.
شایانی باسه ئه‌مریكا، یه‌كێتی ئه‌فریقی و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌كان ئه‌م كۆدهتایهیان مه‌حكوم كردووه.