شا فه‌هدی عه‌ره‌بستانی سعودی، كه چه‌ند سالێكه دوچاری نه‌خۆشی بۆته‌وه، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه له ریاز كۆچی دوایی كرد.
دادگای شانشینی سعودی مردنی شای راگه‌یاند و گوتیشی كه میر عه‌بدوللا، برای فه‌هد، بو به شای ووڵات.
هه‌مان دادگا ڕاشیگه‌یاند كه‌وا شا عه‌بدوڵڵا میر سوڵتان بن عه‌بدولعه‌زیزی كردۆته وه‌زیری به‌رگری شانشین و میری خۆی.
شا فه‌هد بۆ ماوه‌ی دوو مانگ بوو له نه‌خۆشخانه‌ی شا فه‌یسه‌ڵ له ریاز بۆ چه‌ند تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی پزیشكی دیارینه‌كراو برابوو و تا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له‌وێ كۆچی دوایی كرد.
سكرتێری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی عه‌مر مو‌سا سێ ڕۆژ پرسه‌ی ڕه‌سمی بۆ شا فه‌هد له جیهانی عه‌ره‌بیدا ڕاگه‌یاند. شا فه‌هد بۆ ماوه‌ی 23 ساڵ حوكمڕانی شانشینه‌كه‌ی ده‌كرد و بێ له ناونیشانی پادشایه‌تی، خزمه‌تكاری دوو شوێنی پیرۆزی موسوڵمانان ( مه‌ككه و مه‌دینه) بوو.
عه‌ره‌بستانی سعودیه گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وته له جیهاندا و كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌ت ده‌ڵێن مردنی شای میرنشینه‌كه‌یان كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕێبازی درێژخایه‌نی سعودیه نابێت كه ئامانجیان دڵنیابوونه له جێگیری ڕه‌وشی بازاڕه‌كانی نه‌وتی جیهان.
جێی باسه، ته‌له‌ڤزیۆنی نیشتیمانی سعودی به‌رنامه ئاساییه‌كانی راگرت و ده‌ستی كرد به په‌خشكردنی قورئان.