له چه‌ند هێرشێكدا ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه له عیراق به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه سێ كه‌س كوژران، كه دوویان پۆلیسن. گوته‌بێژێكی وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ ده‌لێت ژماره‌یه‌ك گولله هاون له نزیك بالاخانه‌ی وه‌زاره‌ت و ئه‌كادیمیای پۆلیس كه‌وتنه خواره‌وه و پۆلیسێك كوژرا.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ رایگه‌یاند كه‌وا به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی گه‌ره‌كی كازمییه‌ی به‌غدا له‌و كاته‌ی به‌ره‌و كار ده‌چوو هێرشێكی له‌سه‌ر كرا‌و كوژرا.
هاوكات له‌شكر رایگه‌یاند كه‌وا له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی كه‌نار شه‌قام له نزیك شاری حیلله كچێكی بچووك كوژراو شه‌ش هاوولاتی تر بریندار بوون.
له لایه‌كی تره‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق هوشیار زێباری به ئاژانسی ده‌نگ‌و باسی روێته‌رزی راگه‌یاند كه‌وا عیراق نوسینی ده‌ستور ته‌واو ده‌كات و له كۆتایی ساڵ هه‌لبژاردن ئه‌نجام ده‌دات، هه‌تا ئه‌گه‌ر سوننیه‌كان به‌رده‌وام بن له به‌شداری نه‌كردنیان.