پۆلیسی عێراقی ده‌ڵێن به لایه‌نی كه‌مه‌وه 13 كه‌س كوژراوه كاتێك كۆمه‌ڵێك هێرشبه‌ر هێرشیان كردۆته سه‌ر ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی بنكه‌یه‌كی ئه‌مریكی له به‌عقوبه.
پۆلیس ده‌ڵێت ئه‌م ده‌ستدرێژیكردنه له لایه دوو ئۆتۆمبیلی چه‌كدارانه‌وه ئه‌نجامدرا كاتێك كه ڕێگه‌یان له پاسێك گرت و ته‌قه‌یان له خه‌ڵكی ناوی كرد. له ئه‌نجامدا شۆفێری پاسه‌كه و نۆ كارمه‌نده‌كه‌ی ناویان كوژران.
هه‌روه‌ها سێ سیڤیڵی دیكه‌ش كوژرا كاتێك پاسه‌كه به‌ر ئۆتۆمبیلێكی دیكه كه‌وت. ژه‌نه‌ڕاڵ ریچارد مایه‌رز - سه‌رۆكی ستونه له‌شكرییه‌كانی ئه‌مریكا ڕۆژی دووشه‌ممه گوتی شه‌پۆلی توندوتیژییه‌كانی ئه‌م دواییه كار له داڕشتنی ده‌ستوری عێراقی و هه‌ڵبژاردنی حكومه‌تێكی نوێی ووڵاته‌كه ناكه‌ن كه بڕیاره له دره‌نگانێكی ئه‌مساڵدا ئه‌نجام بدرێت.
سه‌رۆكی عێراقی جه‌لال تاڵه‌بانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه گوتی كۆمیته‌ی داڕشتنی ده‌ستور به‌ره‌وپێشچوونێكی باشیان به‌ده‌ستهێناوه و له‌وانه‌یه تاوه‌كو 15 ی مانگی هه‌شتی داهاتوو ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه ته‌واو بكه‌ن.