له‌شكری ئه‌مریكی رایگه‌یاند كه‌وا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان چه‌كدارێكی بڵندی ئه‌لقاعده‌ی گرتووه، كه گومان ده‌كرێت په‌یوه‌ندی هه‌بێت به رفاندن و كوشتنی بالیۆزی میسر له عیراق.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مرۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتووه، تیرۆرستی گومان‌لێكراو كه به ئه‌بو سه‌با ده‌ناسرێت رۆژی شه‌ممه له رومادی گیراوه.
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه گومان ده‌كرێت ئه‌بو سه‌با هێرشی سه‌رنه‌كه‌وتوی له دژی نوێنه‌ره دیبلۆماسیه‌كانی پاكستان و به‌حره‌ین ئه‌نجام دابێت.
شایانی باسه گرۆپی ئه‌لقاعده له عیراق رایگه‌یاند كه‌وا بالیۆزی میسر، ئه‌یهاب ئه‌لشه‌ریف، له رۆژی شه‌شی مانگی حه‌فت له لایه‌ن گروپه‌كه‌وه كوژراوه.