كاربه‌ده‌ستانی ئاسایشی لوبنانی ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێك له نزیك به‌یروت بووه هۆی برینداربوونی ئلیاس موور - وه‌زیری به‌رگری ووڵاته‌كه و كوشتنی دوو كه‌س.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌كه له دژی سیاسه‌تمه‌داری لایه‌نگری سوریا له ناوچه‌یه‌كی پڕ له دانیشتوانی كرسچیانه‌كانی پایته‌خت ڕوویداوه و تیایدا 12 كه‌سی دیكه بریندار بوو.
حكومه‌تی سوریاش ئه‌م هێرشه‌ی مه‌حكوم كردووه و ئاژانسی هه‌واڵی ڕه‌سمی سانا ڕایگه‌یاندووه كه‌وا ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه كارێكی تیرۆركاری بووه و مه‌به‌ستیان تێكدانی ڕه‌وشی لوبنانه.
ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ش دوایترین كاری ئه‌و زنجیره ته‌قینه‌وانه‌یه كه له مانگی دووی ڕابووردووه له لوبنان ڕوویانداوه و یه‌كه‌میان ئامانجه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو ره‌فیق ئه‌لحه‌ریری بوو