له‌شكری ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه‌وا حه‌فده سه‌ربازی ئه‌مریكی له نێو ئه‌و هه‌لیكۆپته‌ره‌دا بوون كه دوێنێ سێشه‌ممه له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان كه‌وته خواره‌وه و ده‌سبه‌جێ چاره‌نوسیان دیار نه‌بوو.
ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه له راگه‌یاندنێكدا له كابول له‌شكر رایگه‌یاند كه‌وا راپۆرته به‌راییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه له‌وانه‌یه ته‌قه لێ‌كردن بووبێته مایه‌ی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هه‌لیكۆپته‌ره‌كه كه له جۆری چینووك ه. هه‌ر له‌و ڕاگه‌یاندنه‌ش دا هاتووه هه‌لێكۆپته‌ره‌كه سه‌ربازه‌كانی ده‌گواسته‌وه بۆ كرده‌یه‌كی له‌شكری دژی گومانباره‌كانی تالیبان ئه‌لقاعیده.