Accessibility links

پۆڵەندا بە مەبەستی ڕێگریکردن لە کۆچی نایاسایی، سنوورەکانی لەگەڵ بێلاڕووسدا بەهێزتر دەکات


وەزیری بەرگری پۆڵەندا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بەربەستی دیواربەندی کانزایی بەدرێژایی سنوورەکانی لەگەڵ بیلاڕووسدا بەهێزتر دەکات بۆ ڕێگریکردن لە کۆچی نایاسایی.

ڤلادیسلاو کۆسینیاک-کامیز لە ڕادیۆ زێتەوە ڕایگەیاندووە "ئێمە بەربەستی سنووری پۆڵەندا و بێلاڕووس چاک دەکەینەوە، ئەم بەربەستە بەهێز دەکەین." هەروەها ڕایشیگەیاند "دابینکردنی خەرجی بۆ ئەم مەبەستانە زۆرترین خەرجی دەبێت لە مێژووی پۆڵەندادا."

کۆسینیک-کامیز وتیشی زیادبوونی هێزی سەربازی پۆڵەندا و هاوپەیمانان لە ناوچەکانی نزیک لە سنوور هاوکارە بۆ تۆکمەکردنی سنووری ڕۆژهەڵاتی ناتۆ و یەکێتی ئەوروپا. ئەو ئامادەکارییە لە دوای دەستدرێژی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لە ساڵی 2022 ەوە زیاتر بووە.

ئەو زیاتر مەبەستی بەرژەوەندی پۆڵەندایە لە دروستکردنی هێڵی حەشارگە و خەندەقی بەرگری بەدرێژایی ئەو سنوورە و ئەو هێڵەی کە هاوسنورە لەگەڵ کەناڵی ئیکسلاڤی کالینینگرادی ڕووسیا، ئەمە ئەو هەنگاوانەیە کە دەوڵەتانی باڵتیک پێشتر هەنگاویان بۆ نابوو.

پۆڵەندا دەڵێت شەپۆلێکی بەرفراوانی کۆچی نایاسایی لە بێلاڕووسەوە بەتایبەت لە ساڵی 2022 ەوە لەلایەن ئەو وڵاتە و لەلایەن ڕووسیاوە ڕێکخرابوو بۆ تێکدانی سەقامگیری پۆڵەندا کە هاوپەیمانێکی ئۆکرانیا و یەکێتی ئەوروپایە. ئەو لێشاوە تا ڕادەیەکی زۆر بەهۆی ئەو بەربەستە کانزاییەی کە پۆڵەندا ساڵی ڕابردوو تەواویکرد، سنووردار کرا. بەڵام هێشتا بەردەوام هەندێک بە نایاسایی لەو سنورانە دەپڕنەوە.

هاوکات بەپێی لێدوانەکانی ئەو وەزیرە بێت؛ لە کاتێکدا شەڕی ڕووسیا لەگەڵ ئۆکرانیا بەردەوامە کە هاوسنوورە لەگەڵ پۆڵەندا، پێشنیازی ئەوەش دەکات کە بەربەستەکە وەک ڕێکارێکی بەرگری فراوانتر سەیردەکرێ.

XS
SM
MD
LG