Accessibility links

بەرپرسێكی حکومەتی هەرێم: درۆنی بۆمبڕێژکراو کێڵگەی غازی کۆرمۆری بۆردومان کرد و برینداریش هەیە


سەرچاوەیەکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، ئێوارەی ڕۆژی هەینی لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کێڵگەی گازی کۆرمۆر، لە نزیک قەزای چەمچەماڵ بۆردومان کراوە.

سەرچاوەکەی حکومەتی هەرێم کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت گوتیشی فڕۆکەکە لە جۆری درۆنی بۆمبڕێژکراو بووە و کۆگایەکی سوتەمەنی بۆردومان کردووە.

گوتیشی زیان بەر کێڵگە غازییەکە کەوتووە " هێشتا لە لێکۆڵینەوەداین لەسەر ئەوەی ئایا زیان بەر کارەبای هەرێم کەوتووە یان نا؟"

بە پێی وتەی سەرچاوەکە چەند کەسێک لەو بۆردومانەدا بریندار بوون، بەڵام هێشتا دیار نییە کوردن یان بیانین " چونکە نزیکەی 2500 کارمەند لەو کێڵگەیەدا کاردەکەن."

چەندین سەرچاوەی تریش ئەوبۆردومانەیان پشتڕاست کردووەتەوە و هاووڵاتیانی ناوچەکە بەرز بوونەوەی دووکەڵیان لە کێڵگەکە بینیوە.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیارتی خۆی لەو‌هێرشە ڕانەگەیاندووە و سەرچاوەکەش دەڵێت " هێشتا نازانین چ لایەنێک هێرشەکەی ئەنجامداوە."

XS
SM
MD
LG