Accessibility links

کاربەدەستێکی عێراقی: چەند موشەکێک لە بنکەیەکی حەشدی شەعبی لە پارێزگای بابل دراوە


بنکەی سەربازی کاڵسۆ
بنکەی سەربازی کاڵسۆ

بەرپرسی کۆمیتەی ئاسایشی لە ئەنجومەنی پارێزگای بابل بۆ میدیاکانی وڵاتەکەی ڕایگەیاندووە، شەوی هەینی لەسەر شەممە بۆردومانی بنکەی حەشدی شەعبی کراوە لە ناوچەیەکی باکوری پارێزگاکەی.
موهەنەد ئەلعەنەزی وتیشی نازانن موشەکێک بووە یان 5 موشەک یانیش درۆن بووە، بۆردومانی بنکەی کاڵسۆ کراوە و 6 چەکداری حەشدی شەعبی لە ئەنجامی تەقینەوەکان بە سووکی برینداربوون.

هاوکات ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم دەڵێت سەرچاوەیەک پێی ڕاگەیاندوون، فڕۆکەی نەناسراو بارەگای "الیوم الموعود"ی حەشدی شەعبی بە 2 موشەک بۆردومانکردووە. دەشڵێت ئەو بارەگایە دەکەوێتە ناو بنکەی کاڵسۆی سەربازی لە باکوری پارێزگای بابل.

بنکەی سەربازی کاڵسۆ
بنکەی سەربازی کاڵسۆ

ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پرێسش دەڵێت سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆ وتویەتی تەقینەوەیەک لە بنکەیەکی سەربازی ڕوویداوە و لە ئاکامدا کەسێک کوژراوە و 8 کەسی دیکە برینداربوون.

حەشدی شەعبیش ڕاگەیاندنێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا دەڵێت تەقینەوە لە بارەگای حەشدی شەعبی لە بنکەی کاڵسۆی سەربازی لە شارۆچکەی مەشروع لە پارێزگای بابل بووە. تیمێکی لێکۆڵینەوە دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنەکە. تەقینەوەکە زیانی مادی و گیانی لێکەوتووەتەوە، وە هەر لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان تەواوبن لە وردەکارییەکان ئاگادارتان دەکەینەوە."

لەشکری ئەمەریکا ڕەتیدەکاتەوە ئەو هێرشەکەی ئەنجام دابێت.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ وڵاتێک یان لایەنێک ڕاینەگاندووە هێرشی کردبێتە سەر ئەو بنکەیە.

سەرچاوە/ بەشێک لە زانیارییەکان لە میدیا عێراقییەکانەوە وەرگیراون.

XS
SM
MD
LG