Accessibility links

ئوردن و عێراق و لوبنان گەشتە ئاسمانییەکانیان دەستپێکردەوە


ئوردن، عێراق و لوبنان ڕۆژی یەکشەممە ئاسمانی خۆیان بە ڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا کردەوە، دوای ئەوەی درەنگانی ڕۆژی شەممە، بەهۆی هێرشە موشەکییەکان و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئاسمانی وڵاتەکانیان داخست.

تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئوردن لە زاری بەرپرسانی فڕۆکەوانییەوە بڵاویکردەوە وڵاتەکەی دەستی بە گەشتە ئاسمانییەکان کردووەتەوە. ئاسمانی ئەم وڵاتە زیاتر لە سێ کاتژمێر پێش وادەی خۆی کرایەوە.

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق ڕایگەیاند، ئێستا مەترسییە ئاسایشییەکان تێپەڕێنراون.

هەروەها تەلەفزیۆنی دەوڵەتی لوبنان بڵاویکردەوە کە فڕۆکەخانەکانی وڵاتەکە دوای داخستنیان دەست بە گەشتەکانیان دەکەنەوە.

ئێران درەنگانی ڕۆژی شەممە بە سەدان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی ئاڕاستەی ئیسرائیل کرد، لە یەکەم هێرشی ڕاستەوخۆیدا بۆ سەر خاکی ئیسرائیل و لە هێرشێکی تۆڵەسەندنەوەدا کە مەترسی گرژی و ناکۆکییە ناوچەییەکان زیاد دەکات.

دوو سەرچاوەی ئاسایشی ناوچەکه ڕایانگەیاند، ئوردن که دەکەوێتە نێوان ئێران و ئیسرائیل، بەرگری ئاسمانی ئاماده کردبوو بۆ ڕێگریکردن لە هەر فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان یان مووشەکێک که سنوری ئاسمانی وڵاتەکەی ببەزێنێت.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG