Accessibility links

بە پێی ڕاپرسییە ناوخۆییەکان، کورد لە تورکیا دەتوانێت دەنگەکانی ئەستەنبوڵ یەکلایی بکاتەوە


بەپێی ڕاپرسییەکان زۆرێک لە کوردەکانی تورکیا بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە لە ئەستەنبوڵ دەستبەرداری لایەنگری لە پارتەکەی خۆیان ببن و پشتگیری لە ڕکابەرە گەورەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بکەن، ئەمەش هیواکانی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ بەدەستهێنانەوەی ئەو شارەی کە ڕۆژێک بەڕێوەی دەبرد تێکدەشکێنێت.

دەنگی دەنگدەرانی پارتی لایەنگری کورد لە پارتی یەکسانی و دیموکراسی DEM، لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ساڵی 2019دا بۆ ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی شارەوانی کە ئەردۆغانی تووشی سەرسوڕمان کرد و کۆتایی بە 25 ساڵ حوکمڕانی پارتی داد و گەشەپێدان و سەرۆکە ئیسلامییەکانی پێش خۆی لە ئەستەنبوڵ هێنا، جێگای سەرنج بوو. هەروەها لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا پێگەیەکی ڕەخنەگرانەی لە دەسەڵاتدا بە ئۆپۆزسیۆن بەخشیوە.

بەڵام شکستە وێرانکەرەکەی ئۆپۆزسیۆن بەرامبەر ئەردۆغان لە دەنگدانی سەرۆکایەتی مانگی 5 ی ڕابردوودا، دیمەنی سیاسی گۆڕیوە و دەنگدەرانی پارتە کوردییەکە پارتی DEM ی لە یەکترازان لەسەر چۆنیەتی پێشخستنی دۆزی مافی کوردەکان بە باشترین شێوە.

لە ئەستەنبوڵ، ڕاپرسییەکان دەریدەخەن کە ئیمامئۆغڵو لە پارتی کۆماریخوازی گەل (جەهەپە) و ڕکابەرەکەی ئاکەپە زۆر نزیکن لەیەکەوە و کاندیدی پارتی دەم لەدوای ئەوانەوە دێ. ئەمەش وایکردووە لایەنگرانی پارتە کوردییەکە تووشی دووڕیانێک بکات؛ یان دەبێ بە دڵ دەنگ بدەن یان بە عەقڵ دەنگ بدەن؟

بەپێی وتەی یوکسێل گەنچ کە لە ڕاپرسیەکەی سەمەردا ڕایگەیاندووە 40%ی لایەنگرانی پارتی DEM ئاماژەیان بەوە کردووە دەنگ بە ئیمامئۆغڵو دەدەن، "ئەوان سەریان لێشێواوە و بڕیاریان نەداوە". "ئەوان بیر لە دەنگدان بە کاندیدی پارتەکەیان دەکەنەوە بەڵام لە هەمان کاتدا نایانەوێت پارتەکەی ئەردۆغان پارتی دادوگەشەپێدان سەربکەوێت".

پارتە کوردییەکە پارتی DEM کە سێیەم گەورەترین پارتی پەرلەمانە و نزیکەی 10%ی کورسییەکانی هەیە، جێنشینی هەدەپەیە کە لە دادگاییکردنێکدا بەهۆی گوایە پەیوەندی گوماناویان هەیە بە هێزە چەکدارەکانی پەکەکەوە ڕووبەڕووی ئەگەری داخستن بوویەوە، بەڵام ئەوان ڕەتیانکردەوە کە پەیوەندیان بە پەکەکەوە هەبووبێت.

لەگەڵ ئەوەشدا بە ھەزاران لایەنگر و ئەندامی پارتەکە دەستگیرکران و هەروەها سەرۆک شارەوانییەکانی هەدەپە دوای ھەڵبژاردنەکانی پێشوو لەسەرکار لابران، ئەمەش هانی خواستی دەنگدەران دەدات بۆ لێدانی ئاکەپە لە سەرانسەری وڵاتەکەدا و لە هەمان کاتدا ھەژموونی پارتی دەم لە باشووری ڕۆژھەڵاتی وڵاتەکە کە بە شێوەیەکی سەرەکی کوردن و گەورەترین شاری کوردی تا ئێستا بۆخۆی هێشتووتەوە کە شاری ئامەدە.

ڕۆژ گیراسون، بەڕێوەبەری توێژینەوەی ڕاوێست ڕایگەیاند؛ پارتی دەم و جەهەپەی ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی لەسەر هەندێک ناوچەی ئەستەنبوڵ گەیشتوونەتە ڕێککەوتن، ئەمەش وایکردووە دەنگدەرانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی واتە پارتی دەم پشتگیری لە ئیمامئۆغڵو بکەن و نزیکەی نیوەی ئەوانیش مەیلیان بۆ ئەوە هەیە.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG