Accessibility links

تورکیا دەڵێت عێراق وەڵامێکی ئەرێنی نیشانداوە بۆ کردنەوەی ناوەندێکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە دژی پەکەکە


وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند سەبارەت بە دامەزراندنی ناوەندێکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە دژی پەکەکە پێشنیاری بۆ عێراق کردووە و هەفتەی ڕابردووش بەغدا وەڵامێکی ئەرێنی داوەتەوە.

بەرپرسێک کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، ئاماژەی بەوەکرد، ئەنکەرە دەیەوێت دامەزراندنی ناوەندێکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش بخرێتە ناو بەڵگەنامەی ڕێککەوتنەکەوە کە پێشبینی دەکرێت لە سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق واژۆ بکرێت.

بەرپرسانی باڵای تورکیا و عێراق لە نێویاندا وەزیرانی بەرگری، هەفتەی ڕابردوو لە بەغدا کۆبوونەوە و تاوتوێی پرسە ئاسایشییەکانیان کرد.

تورکیا لە ساڵی 2019ەوە کردەی لەشکریی لەودیو سنورەکانییەوە لە دژی پەکەکە لە باکوری عێراق لە ژێر ناوی " چنگی پڵنگ" درێژەپێداوە.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG