Accessibility links

ڕاپۆرتەکان لە چینەوە: شەپۆلی نوێی کۆڤید لە چین ڕەنگە ببێتە هۆی تووشبوونی نزیکەی 65 ملیۆن کەس لە هەفتەیەکدا


زۆربەی خەڵکی دەمامکیان بەستووە لە شەقامێکی پایتەختی چین، 23 ی مانگی پێنجی 2023
زۆربەی خەڵکی دەمامکیان بەستووە لە شەقامێکی پایتەختی چین، 23 ی مانگی پێنجی 2023

بەپێی ڕاپۆرتە فەرمییەکان لە چین کە لە کۆنگرەیەکی تەندروستیدا ڕاگەیاندران، پێشبینی دەکرێت ئەم شەپۆلی نوێیەی کۆڤیدەی ئێستا لە چین دەدات، لە کۆتایی مانگی شەش ببێتە هۆی تووشبوونی نزیکەی 65 ملیۆن کەس لە هەفتەیەکدا.

وانگ گویچیانگ، بەڕێوەبەری بەشی نەخۆشییە درمییەکان لە نەخۆشخانەی زانکۆی یەکەمی پیکینگ بۆ ڕۆژنامەی فەرمی چین (بەیژین دەیلی) ڕاگەیاند ئەم شەپۆلەی کۆرۆنایە نیشانەکانی کەمترن و سووکترە بەراورد بە شەپۆلەکانی پێشتر.

شارەزایان دەڵێن ڕەنگە تەنیا لە چین نەخۆشییەکە تووشی ئەو ژمارە زۆرە ببێت. ڕاج ڕاجنارایانان، یاریدەدەری پرۆفسیۆر لە ئنستتیوتی نیویۆرک کە ناسراوە بەوەی بەدواداچوون بۆ جۆرەکانی کۆڤید دەکات، بە گۆڤاری فۆرچنی ئەمەریکایی وت کاتێک باس لە توخمەکانی کۆڤیدی جۆری XBB دەکرێت، تەواوی جیهان پێشتر بینیویەتی تەنیا چین نەبێت کە لەم دواییانە تیایدا دەرکەوتووە.

ژۆنگ نانشان، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسەدان، لە 22 ی مانگی پێنج لە کۆنگرەیەک لە شاری گوانگژۆ لە باشوری ڕۆژهەڵاتی چین قسەی کرد، وتی ئەم شەپۆلی کۆڤیدەی ئێستا لە وڵاتەکەی دەدات لە کۆتاییەکانی مانگی چوارەوە سەریهەڵداوە، وە شتێک بوو پێشبینی دەکرا.

ڕۆژنامەی فەرمی چین (گلۆبڵ تایمزی) بڵاویکردووەتەوە کە پێشبینی دەکرێت لە کۆتایی مانگی شەشدا، هەفتانە نزیکەی 65 ملیۆن کەس تووشی نەخۆشییەکە ببن.

کۆڤید 19 کە لە کۆتاییەکانی ساڵی 2019 بۆ یەکەم جار لە چین سەریهەڵدا، هەتا ئێستا زیاتر لە 767 ملیۆن کەس تووشی بوون، وە بووە مایەی گیان لەدەستدانی زیاتر لە 6.9 ملیۆن کەس. کاریگەرییەکانی ئەم نەخۆشییە بە جۆرێک بوو کە لە مێژووی نوێی مرۆڤایەتی دیاردەبێت.

سەرچاوە / VOA

XS
SM
MD
LG