Accessibility links

کۆمپانیای مێتای خاوەن فەیسبووک بۆ جاری دووهەم لە ماوەی چوار مانگدا 10 هەزار دەرفەتی کار کەم دەکاتەوە


کۆمپانیای مێتا کە پێشتر بە فەیس بووک ناسرابوو ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند 10 هەزار هەلی کار کەمدەکاتەوە، تەنها چوار مانگ دوای ئەوەی 11 هەزار کەسی لە کارەکانیان دەرکرد. ئەمەش یەکەم کۆمپانیای تەکنەلۆجیای گەورەیە کە دوو جار لەسەر یەک بەم شێوە زۆرە کەمکردنەوەی کارەکانی ڕادەگەیەنێت.

مارک زاکەربەرگ، بەڕێوەبەری گشتی لە پەیامێکدا بۆ ستافەکەی ڕایگەیاند "پێشبینی دەکەین قەبارەی تیمەکەمان بە نزیکەی 10,000 کەس کەم بکەینەوە و نزیکەی 5,000 ڕۆڵی کراوەی زیادە دابخەین کە هێشتا دانەمەزراون."

کەمکردنەوەی کارەکان بەشێکن لە داڕشتنەوەی فراوانتری مێتا کە کۆمپانیاکە پێکهاتەی ڕێکخراوەیی سادەتر دەکاتەوە و ئەو پرۆژانەی کە کەمتر گرنگی پێدەدات هەڵدەوەشێنێتەوە و ڕێژەی دامەزراندنی کارمەندەکانی کەمدەکاتەوە.

ئەم هەنگاوە جەخت لە هەوڵەکانی زاکەربەرگ دەکاتەوە بۆ ئەوەی ساڵی 2023 بکات بە "ساڵی کارایی" بەوەی کە بەڵێنی دابوو خەرجییەکان بە بڕی پێنج ملیار دۆلار کەم بکاتەوە و لە نێوان 89 بۆ 95 ملیار بهێڵێتەوە.

تێکچوونی ئابووری بووەتە هۆی کەمکردنەوەی زنجیرەیەک دەرفەتی کار لە کۆمپانیاکانی سەرانسەری ئەمەریکا، هەر لە بانکەکانی وۆڵ ستریتەوە وەک گۆڵدمان ساکس و مۆرگان ستانلی بگرە تا دەتاگە کۆمپانیا زەبەلاحەکانی تەکەنلۆژیای وەکو ئەمازۆن و میکرۆسۆفت.

بە گوێرەی ماڵپەڕی لەدەستدانی کار layoffs.fyi. پیشەسازی تەکنەلۆژیا لە ساڵی 2022 دا زیاتر لە 280 هەزار هەلی کاری لەدەستداوە کە نزیکەی %40 ی لەم ساڵدا بووە.

مێتا کە ملیاران دۆلار تەرخان دەکات بۆ بنیاتنانی میتاڤێرسی ئایندەیی، کێشەیەکی زۆری هەبووە لەگەڵ دابەزینی نرخی ڕیکلامەکان لە پاش پەتای کۆرۆناوە، لەلایەن ئەو کۆمپانیایانەی کە ڕووبەڕووی هەڵاوسان و ڕێژەی قازانجی زیاتر بوونەتەوە.

هەنگاوەکەی مێتا لە مانگی نۆڤەمبەردا بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی سەربازەکان بە ڕێژەی 13%، یەکەم دەرکردنی بەکۆمەڵ بوو لە مێژووی 18ساڵەیدا.

XS
SM
MD
LG