Accessibility links

کاریگەری دادگایی حەمید نووری


حەمید نووری کە بە تاوانی بەشداریکردن لە کوشتنی هەزاران بەندکراو لە کۆتاییەکانی شەڕی ئێران و عێڕاق و پێشێلکارییەکانی یاسای نێونەتەوەیی لە لایەن دادگای سویدەوە دادگایی کرا، دادپرسی سوید پێشنیار دەکات سزای تا سەرمانەوە لە بەندیخانە بە سەر ناوبراودا بسەپێندرێت.

میوانی بەرنامەی ڕوانگە، یونس بلووری، لە ناوەندی نەمران دەڵێت ئەو داوایەی دادستان و پارێزەرانی بنەماڵەی قوربانێکان هەروا بەردەوامە و تا ئێستا دادگای سوید نیشانی داوە کە سەربەخۆیە.

بلووری ئاماژە دەکات هۆی ئەوەیکە حەمید نووری دادگایی کرا، ئەوەیە کە "ئامادەییەکی باشی بۆکرابوو و شاهید و بەڵگە بۆ کەیسەکە کۆکرابوونەوە."

ئەو هەروەها پێیوایە ئەگەر دادگای سوید بڕیاری کۆتایی لە سەر نووری بدات، بۆ کەیسەکانی تری تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران زۆر ئاسانکاری دەکات.

please wait

No media source currently available

0:00 0:29:52 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG