Accessibility links

بۆران زازا و جیهانی موزیک


بۆران زازا، کچە کوردێکی شاری قامیشلۆیە و لەسەر دەستی باوکی، دکتۆر محەمەد عەزیز زازا، فێری موزیک بووە.

بۆران بەشی زۆری ژیانی لە هەرێمی کوردستان و هەندەران بەسەربردووە. ئێستا لە وڵاتی کەنەدایە.

ساڵی 2011 خوێندنی زانستی موزیک و ژەنینی پیانۆی لە هونەرە جوانەکانی شاری هەولێر تەواوکردووە. ساڵی 2015 بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە هونەری موزیک لە زانکۆی هۆڵی سپێرت Holy Spirit لە لوبنان بەدەستهێناوە. ساڵی 2018 بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە موزیک لە زانکۆی مەکگیل McGill لە کەنەدا بەدەستهێناوە.

بۆران لەسەر کارە هونەریـیە جوانەکانی چەندین خەڵاتی وەرگرتووە، لەوانە خەڵاتی پەیترنسPatrons لە دوبەی و خەڵاتی موزیک و ئەستێرە لە ئستۆنیا.

ئێستا بۆران لە کەنەدا دەژی و لەوێ بەڕێوەبەری پەیوەندی و پەرەپێدانە لە ئۆرکێسترای کەنەدا لە شاری پیتەربرۆ لە هەرێمی ئانتاریۆ.

بۆران زازا بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە موزیکی گۆرانی نەورۆزی هونەرمەند حەسەن زیرەکی پێشکەش کردووین. موزیکەکە لەلایەن ئاوازدانەر و موزیکژەن ئیبراهیم شێخۆ( کوڕی هونەرمەندی ناسراو محەمەد شێخۆ) نۆتەکانی بۆ ئامێری پیانۆ داڕێژراونەتەوە. ئێمەش لای خۆمانەوە وەک بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا زۆر سوپاسی دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ دەخوازین.

هاوکارمان لوقمان ئەحمەد وتووێژێکی لەگەڵدا ئەنجام‌داوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:30:00 0:00


موزیکی نەورۆز لەلایەن بۆران زازا

موزیکی نەورۆز لەلایەن بۆران زازا
please wait

No media source currently available

0:00 0:02:57 0:00

XS
SM
MD
LG