Accessibility links

بە کرێگرتنی جلوبەرگ لە بری کڕین


لیسا بابیتۆی تەمەن 54 ساڵان دەڵێت خەریکە بە تەواوەتی دەستبەرداری جل و بەرگ کڕین دەبێت لەو کاتەوەی کە دەستیکردووە بە بەکرێگرتنی جل و بەرگەکانی.

ئەو ڕاگەیاندکارەی مۆزەخانەیەکی بنکە لە نیو جێرزی مانگی 277 دۆلار دەدات بە سێ کۆمپانیای جلوبەرگ لە ناویاندا کۆمپانیای گەورەی نیو یۆرکیش کە سەدان بازاری لە سەرانسەری ئەمەریکا هەیە.

ئەو خانمە دەڵێت ئێستا بڕە پارەیەکی زۆر کەمتر بە بەراورد لەگەڵ پێشووتری بۆ جلوبەرگ خەرج دەکات بەهۆی بەکرێ گرتنی جلەکانی لەو کۆمپانیایانە. دەشڵێت هێشتاش ستایلەکانی هەمان جلوبەرگن کە پێشتریش بەکاری دەهێنان تەنها لە بەری كڕینیان بەکرێ دەیانهێنێت.

کۆمپانیا گەورەو بەناوبانگەکانی جلوبەرگ لە ئەمەریکا هەر لە کۆمپانیای نیویۆرکەوە بگرە هەتا دەگاتە بازاڕەکانی بلومینگدێل، بەنانا ڕیپەبلک و گاپ جلوبەرگی خۆیان بە کڕێ بۆ مانگانە.

تەنانەت ئێستا بازاری بەناوبانگی H&M کە زیاتر لە 5 هەزار بازاری هەیە لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا لە مانگی 8 ڕایگەیاند هەندێک لە جلەکانی دەخاتە نێو بەرنامەی بەکرێدانی جلوبەرگ.

بە شێوەیەکی گشتی بۆ خەڵکی ئاسایی کە مانگانە چەند پارچە جلێک بەکرێ بهێنن دەکاتە نزیکەی 50 بۆ 160 دۆلار و پاش بەکارهێنانی جلەکان ئەگەر پێیان جوان بوو دەتوانن بە نرخێکی کەمتر جلەکە بکڕن. هەرچەندە زۆربەی جارە ئەم پرۆسەیە بە ڕێگای ئینتەرنێت دەکرێت و ئۆردەر دەکرێت بەڵام ئێستا هەندێک لە بازاڕەکان شوێنی تایبەتیان داناوە بۆ گەڕانەوەی جلەکان بۆ ئەوەی ئەگەر نەخوازیت بە پۆستە ڕوانەی بکەیتەوە.

XS
SM
MD
LG