Accessibility links

لە سلێمانی مەراسیمی وەرگێڕانی کتێبی (دەربەندی پەپووله)ی شێرکۆ بێکەس بەڕێوەچوو


لەم هەفتەیەدا لە شاری سلێمانی مەڕاسیمێک ڕێکخرا بۆ بڵاوبوونەوەی کتێبی وەرگێڕراوی (دەربەندی پەپوولە)ی مامۆستا شێرکۆ بێکەس لەلایەن د. چۆمان هەردییەوە و ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتی کورد و کەسانی بیانیی ئامادەی مەراسیمەکە بوون.

چۆمان هەردی
چۆمان هەردی

د. چۆمان هەردی، وەرگێڕی (دەربەندی پەپوولە) بۆ سەر زمانی ئینگلیزی لە لێدوانێکیدا باسی لەوە کرد کە زۆر دەمێکە لەگەڵ ئەم بەرهەمەی شێرکۆ بێکەسدا بە تایبەتی تێکەڵە و سەرەڕای ئەوەی کارێکی ئاسان نەبووە بەڵام دڵخۆشە بەوەی سەرکەوتوو بووە و پێشوازییەکی گەورەی لێئەکرێت.

شاعیری کورد، دلاوەر قەرەداغی کە ئامادەی مەراسیمەکە بوو، هەنگاوێکی لەم شێوەیەی بە گرنگ زانی لە ئەدەبیاتی کوردیدا و لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا وتی کە کارێکی لەم شێوەیە کورد بە دونیای دەرەوە دە‌ناسێنێت.

هەروەها لە مەراسیمەکەدا ژمارەیەکی زۆر لە کەسانی بیانی ئامادە بوون و سەرسامی خۆیان بۆ دەربەندی پەپوولە و شێرکۆ بێکەس و ئەدەبییاتی کوردی دەربڕی.

دەربەندی پەپوولە بەرهەمی مامۆستا شێرکۆ بێکەسە و لە لایەن د. چۆمان هەردییەوە وەرگێڕدرایە سەر زمانی ئینگلیزی لە ژێر ناونیشانی (Butterfly Valley) و پێشوازییەکی گەورەی لێکرا.

ئەم مەراسیمە لە لایەن کتێبخانەی پەیک بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی ئەمەریکی لە عێراق-سلێمانی و بە سپۆنسە ری میدیایی ئاژانسی مێترۆگرافی ڕێکخرابوو.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:24 0:00

XS
SM
MD
LG