Accessibility links

سەرۆک ترامپ وتارێک پێشکەش بە ڕێبەرانی عەرەب و جیهانی ئیسلام دەکات


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕیازی پایتەختی عەرەبستانی سعودیە وتارێک پێشکەش بە دەیان ڕێبەری جیهانی عەرەبی و موسوڵمان دەکات و تیایدا سەنگی دەخاتە سەر مەسەلەی بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی.

بەر لە وتارەکە سەرۆکی ئەمەریکا لەگەڵ ئەنجومەنی شەش وڵاتی هاوکاری کەنداودا کۆبۆوە بۆ تاوتوێکردنی جیاوازییەکان لەگەڵ ئێراندا و بۆ چۆنیەتی مامەڵە کردن لەگەڵ ئەو وڵاتە. لەو کۆبونەوانەدا باس لە سەرکوتکردنی چەکدارانی توندڕەوی ئیسلامیشی کردووە.

سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە و دووهەم ڕۆی سەردانەکەی سەرۆک ترامپ لەگەڵ ڕێبەرانی قەتەر، بەحرەین، میسر و کوەیتدا کۆبۆوە.

XS
SM
MD
LG