Accessibility links

زوبێر ئاێدار: رفراندوم ده‌بێ هه‌ڵبوه‌شرێته‌وه‌ و شیانی هه‌یه‌ ئاڵۆزیه‌کی هه‌ره‌ گه‌وره‌ له‌ تورکیا بێته‌ ئاراوه‌

  • Jani Diylan

Zubyir Aydar زوبێر ئاێدار

وه‌کو باس ده‌کرێ ریفراندومی 16 مانگی چواری تورکیا له‌ زۆر رووه‌وه‌ له‌ ژێر پرسیاردایه و ئه‌ردوگان وئاکه‌په‌ هه‌موو ئامرازه‌کانیان به‌ کار‌هێناوه‌ بۆ بردنه‌وه‌ له‌و ریفراندومه‌‌ و هه‌ردوو جه‌هه‌په‌ و هه‌ده‌په‌ داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی رفراندومه‌که‌ ده‌که‌ن.

Anti-government demonstrators march during a protest in the Kadikoy district of Istanbul, Turkey, April 18, 2017.

Anti-government demonstrators march during a protest in the Kadikoy district of Istanbul, Turkey, April 18, 2017.

زوبێر ئاێدار ئه‌ندامی کونسه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی کۆما جڤاکن کوردستان KCK له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " له‌ راستیێدا هه‌ر له‌ ده‌ستپێکردنی ریفراندوم و هه‌تا رۆژێ ده‌نگدان و تا ژماردنی ده‌نگه‌کان هه‌ر له‌ سه‌ره‌وه‌ تا بن بێ یاسایی بوه‌، مافه‌کانی لایه‌نه‌کان وه‌کو یه‌ک نه‌بوو، ته‌یب ئه‌ردوگان، ئاکه‌په‌ و هه‌ڤاڵانیان هه‌موو تواناییه‌کانی ده‌وڵه‌ت خستبوونه‌ ژێر ده‌ستی خۆیان وه‌ به‌ تواناییه‌کانی ده‌وڵه‌ت و چه‌ک و دادگاکانی ده‌وڵه‌ت کاریان ده‌کرد و هه‌موو که‌سیان ده‌ستگیر کرد و ئا به‌م جۆره‌ پرۆپاگه‌نده‌یان ده‌کرد، وه‌ له‌ کوردستانیش هاوسه‌رۆکانی هه‌ده‌په‌، رێبه‌رانی هه‌ده‌په‌، په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په‌، هاوسه‌رۆکانی به‌له‌دیه‌(باژێروانی) وه‌ به‌ حوکمی پۆلیس و عه‌سکه‌ر ده‌ستیان به‌سه‌ر باژێروانی کوردستاندا گرتووه‌ و به‌م جۆره‌ ده‌ڵێن وه‌ره‌ رفراندوم بکه‌ین".

کاک زوبێر هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " به‌ براوی ئێمه‌ ئه‌م رفراندومه‌ ده‌بێ هه‌ڵبوه‌شرێته‌وه‌، ته‌یب ئه‌ردوگان سه‌رنه‌که‌وتووه‌ به‌ڵامکۆده‌تایه‌کی پێکهێنا و گه‌لیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نییه‌ و له‌ هه‌موو لایه‌که‌وه‌ بێزاری ده‌ربرین هه‌یه‌ و خه‌ڵک له‌ شه‌قام و کۆڵانه‌کاندان و شیانی هه‌یه‌ ئاڵۆزیه‌کی هه‌ره‌ گه‌وره‌ له‌ تو‌رکیا بێته‌ ئاراوه‌".

کاک زوبیر ده‌شڵێت " ئه‌و که‌سانه‌ی بروایان به‌ هه‌ڵبژاردنی دیمۆکراتیک هه‌یه‌ تا ئێستا که‌سیان له‌و رفراندومه‌ پیرۆزباییان نه‌کردووه‌، به‌ تاێبه‌تی یه‌کێتیی ئه‌وروپا که‌ له‌م رووه‌وه‌ زۆر گرنگه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تورکیا ده‌یه‌وێ ببێته‌ به‌شێک له‌ EU ، کونسه‌ی ئه‌وروپا گرنگه‌ وه‌ ئه‌وانه‌ نه‌ک هه‌ر پرۆزباییان نه‌کردووه‌ به‌ڵکو ره‌خنه‌شیان گرتووه‌".

XS
SM
MD
LG