حکومەتی عێراقی لە بەیاننەمەیکدا ڕادەگەیەنێت کە فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق هێرشیان کردۆتە سەر ملیتانەکانی دەوڵەتی ئیسلامی لە دەرەوەی موسل و زیاتر لە 100 ملیتانیان کوشتووە.
لەو بەیاننەمەیەی کە لە ڕۆژی شەممەدا بڵاو کراوەتەوە هاتووە کە هێرش کراوەتە سەر سێ ئامانجی داعش شارۆچکەی باج، کە ناوچەیەکی دووردەستی نزیک سنوری سوریایە، و 150 بۆ 200 ملیان کوژراون. لەو بەیاننەمەیەدا ڕایشگەیەندراوە کە ئەو ملیتانانە لە سوریاوە هاتبوون و داعش هێشتا بە ئازادی هاتووچۆ لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا دەکات.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوە نەکردووە کە ئەو هێرشە کەی کراوە و کاربەدەستان زیانیاری زیاتریان لە بارەیەوە نەداوە. و هەتا ئێستاش پشتڕاست نەکراوە.