ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی ئێران IRNAڕۆژی شەممە ڕایگەیاند ئێران بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە سیستەمی پێشکەوتووی به‌رگری ئاسمانی تاقی کردۆتەوە.
ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە تاقیکردنه‌وه‌ی سیستەمی مووشه‌کی جۆری ئێس- 300 له ماوه‌ی مه‌شقی ئه‌م دواییانه‌ی له‌شکری به ناوی "ده‌ماوه‌ند" ئه‌نجامدرا.
ڕاپۆرته‌که دەشڵێت تاقیکردنه‌وه‌که چه‌ندین ئامانجی له ئاسمان له مه‌ودای 200 کیلومتری پێکاوە توانی ده‌ستبه‌جێ ئه‌و ئامانجانه بپێکێت.
تەلەفیزیۆنی ئێران چه‌ندین موشه‌کی نیشان دا که له پشتی کامیونێکەوە دەیانهاوێژتن و ڕایگەیاند که تاقیکردنه‌وه‌که له بیابانی ئێران له ناوه‌ند ئه‌نجام درا.
ڕووسیا له ساڵی 2016 سیستمی موشه‌کی ئێس 300ی دابە ئێران نزیکه‌ی 10 ساڵ پاش ئه‌وه‌ی ڕێککەوتنەکەیان مۆرکردبوو. ئێران ڕێککەوتنێکی 800 ملیۆن دۆلاری واژۆ کرد بۆ ئه‌وه‌ی موشه‌کی ئێس 300 له ساڵی 2007 دا بکڕێت. به‌ڵام رووسیا سێ ساڵ دواتر له به‌رناڕازی بوونی ئه‌مه‌ریکا و ئیسرایل ناردنی ئه‌و موشه‌کانه‌ی ڕاگرت.
له 2016 ڕێکه‌وتنێکی ناو‌کی له نێوان ئێران و زلهێزاندا مۆر کرا کە تیایدا چالاکییە ناوکییەکانی ئێران سنووردار کرا و له به‌رامبه‌ردا گه‌مارۆیان له سه‌ر ئێران لابرد.