Accessibility links

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا بە تۆمارکردنی دەنگ تاوانبار دەکات


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ڕەخنەی لە سەرۆکی پێشوو باراک ئۆباما گرتووە بۆ ئەوەی کە چاودێری پەیوەندییەکانی ئۆفیسەکەی کردووە لە تاوەری ترامپی شاری نیویۆرک بەر لە هەڵبژاردنەکانی مانگی 11 ی 2016.

لە زنجیرەیەک پۆستی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا ڕۆژی شەممە ترامپ گوایە ئەم دەنگ تۆمارکردنەی لەگەڵ شەرمەزاری سیاسی واتەرگەیتە بەراورد کردووە کە بوو بە هۆی دەستلەکار کێشانەوەی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا ڕیچارد نیکسن لە ساڵی 1974.

سەرۆک ترامپ هیچ بەڵگەیەکی دەنگ تۆمارکردنی نەخستۆتە ڕوو. هەتا ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ئۆفیسی ئۆباما وەڵامی ئەو تۆمەتبارکردنەی نەداوەتەوە.

باڵاترین ئەندامی دیموکراتەکان لە کۆمیتەی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی سینات، بێن کاردن، دەڵێت ئەگەر بەڕێوەبەرایەتی ئۆباما چاودێری چالاکییەکانی لە تاوەری ترامپ بکردایە، دەبوو لە دادگایFISA مەوڵەت وەربگرێت.

کاردن لە ڕۆژی شەممە بە کەناڵی تەلەفیزیۆنی CNN ی ڕاگەیاند " بۆیە دادگای FISAیمان هەیە لەبەر ئەوی کە حکومەت بە تەنها ناتوانێت شتێکی وا بکات. ئەوان دەبێت مەوڵەتی دادگا وەربگرن بەر لەوەی کردارێکی لەو جۆرە ئەنجام بدەن."

لە سەرەتای ئەم هەفتەیە ئاشکرا بوو کە باڵیۆزی ڕوسیا بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سەرگێ کسلیاک لە مانگی 12 لە تاوەری ترامپ لە نیویۆرک لەگەڵ زاواکەی ترامپ جێرد کۆشنەر و مایکڵ فلین کۆبۆتەوە.

هەواڵی ئەو کۆبونەوەیە لە ترامپ تاوەر پاش ئەوە بڵاو بۆوە کە وەزیری داد جێف سێشنس لە سەرەتای ئەم هەفتەیە دانی بەوەدا نا کە دوو جار لەگەڵ کسلیاک لە میانەی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لەساڵی ڕابوردوو کۆبۆتەوە بەڵام لە میانەی دانیشتنی سینات بۆ پەسەند کردنی ئاماژەی بەو کۆبونەوانە نەکردبوو. پاش ئەوە سێشن ڕایگەیاند کە خۆی لە هەمو لێکۆڵینەوەکانی ئێستاو داهاتووی فیدرالی لەسەر گوایە دەستێوەردانی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ساڵێ 2016 دەکێشێتەوە.

گوتەبێژی کۆشکی سپی هۆپ هیکس ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کۆبونەوەکانی تاوەری ترامپ تەنها بە مەبەستی دروستکرنی هێڵێکی پەیوەندی کردن بووە لە نێوان بەڕێوەبەرایەتی نوێ و باڵیۆزی ڕوسیا. ئەو گوتیشی کۆشنەر لەگەڵ نوێنەرانی نزیکەی 24 وڵاتی تریشدا کۆبۆتەوە.

XS
SM
MD
LG